کۆن – مەد فشارەکانی ئەڵمانیای شەرمەزار کرد
کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگاکانی کوردستان لە ئەڵمانیا (کۆن – مەد)، بەئامانجگرتنی کوردان لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیای شەرمەزار کرد.
کۆنفیدراسیۆنی کۆمەڵگاکانی کوردستان لە ئەڵمانیا (کۆن – مەد)، بەئامانجگرتنی کوردان لەلایەن پۆلیسی ئەڵمانیای شەرمەزار کرد.
پۆلیسی ئەڵمانیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هیلبۆرن و ئیسلینگ، سەعید ئوزتورک هاوسەرۆکی فیدراسیۆنی بایەرن و گۆرانیبێژ مەزلۆم دۆرایان دەستگیرکرد.
کۆن – مەد رایگەیاند، کاتێک پۆلیس هەڵیکوتاوەتە سەر ماڵی سەعید ئوزتورکدا، میوانێکی کە بەهۆی نەخۆشیەوە سەردانی کردبوو و لە ئیسیلینگیش گۆرانیژێژ مەزلۆم دۆرایان دەستگیر کردووە.
کۆن – مەد باسی ئەوەی کرد کە دەوڵەتی ئەڵمانیا بە پەیوەندیە قێزەونەکانی لەگەڵ دەوڵەتی تورک کوردان تیرۆریزە دەکات و هەڵوێستی دەربڕی.
لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی، "ئێمە تیرۆریزەکردنی دەزگا و بەرێوەبەرایەتیە کوردیەکانمان شەرمەزار دەکەین."
کۆن – مەد هەروەها دەشلێت، ئەوان سیاسەتی تیرۆریزەکردنی کوردان قبوڵ ناکەن.
ف.ق