ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک تووشی کۆرۆنا بوو
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و هاوژینەکەی تووشی کۆرۆنا بوون.
سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و هاوژینەکەی تووشی کۆرۆنا بوون.
بهپێ ىسەرچاوەیەک لە تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاند: "دوای ئەنجامدانی پشکنین بۆ جوان حەسەن سەرۆکی لیژنەی مافی مرۆڤ له ئهنجومهنى پارێزگاى كهركوك لەگەڵ هاوژینەکەی دەرکەوتووه هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان، له ئێستادا زۆر تەندروستییان باشە و لەنێو ماڵی خۆیان خۆیان کەرەنتینە کردووە و دۆخی تەندروستی هەردووکیان پێویستی نەکردووە بگوازرێنەوە بۆ نەخۆشخانە."
لە سەرەتای بڵاوبوونهوهى ڤایرۆسى كۆرۆنا تا ئێستا کۆی گشتی تووشبووانی کەرکوک گەیشتووەتە ٤٨٢ كهس، لەو ژمارەیە ٢٥٦ تووشبوو لەژێر چارەسەردان و ١٧٠ کەسی دیکەش چاکبوونەیەوە، ژمارەی ئەو کەسانەشی بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە ١٧ کەسن.
ز.ش