ساڵێکە کەمپی مەخموور لەژێر گەمارۆدایە

کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جوودی ساڵێکە لەژێر گەمارۆی پەدەکەدایە. بەهۆی گەمارۆکە ڕۆژ بە ڕۆژ دۆخی مرۆیی و تەندروستی دەکەوێتە مەترسی زیاترەوە.

ساڵێک بەسەر گەمارۆی پەدەکە لەسەر کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆسیەم جوودی (مەخموور) تێدەپەڕێت. لەگەڵ هەموو سەردان و چاوپێکەوتنەکانی بەڕێوەبەرایەتی مەخموور لەگەڵ پەدەکە، گەمارۆکە کۆتایی نەهاتووە و هۆکارەکەشی ئاشکرا نەکراوە.

بەهۆی گەمارۆکە لە ساڵێک تێپەڕێوە ژمارەیەک منداڵ گیانیان لەدەستدا و لە ڕووی تەندروستی و هاوکاری مرۆییەوە، گەلی کەمپەکە زەحمەتیەکی زۆر دەبینن.

لەبەرئەوەی بەهۆی پلان و پیلانگێڕی نوێی داگیرکاری، مەخموور بووەتە بەشێک لە پلانەکە. کەی هێرش لە بەرانبەر دەستکەوت و تەڤگەری ئازادی کوردستان ئەنجامدرابێتم هێرش و فشار و چەوساندنەوە بە هاوکاری هەندێک لایەنی کورد لەسەر مەخمووریش زیادیان کردووە. گەمارۆ بە دەستی پەدەکە لەسەر مەخموور دەکرێت و ئەوەش پارچەیەک لە پلانی داگیرکەری دژی گەلی کوردە.

پلانی داگیرکەر، هاوکار و نۆکەران

مرۆڤ دەتوانێت بڵێت، هیچ کاتێک هاوڵاتیانی مەخموور بە شێوەیەکی ئارام لە هەرێمی کوردستان نەژیاون. هەموو کاتێک لە ژێر چاودێری و کۆنتڕۆڵدا بوون. زۆر جار گەنجان و هاوڵاتیانی مەخموور بە بیانۆی ناڕاست دەستگیرکراون و ئێستا هەندێکیان لەناو زیندانەکانی پەدەکەدان. هەموو کاتێک پەدەکە فشاری لەسەر ئەو گەلە دروست کردووە.

بۆ کۆتاییهێنان بە گەمارۆکە چالاکی

سەرەتا گەنجان، ژنان و خەڵکی مەخموور و گەلی کوردستان، هونەرمەندان، ڕۆشنبیران، نووسەر، دەزگاکانی وەک هەدەپە، کەجەدە، کەجەکە و پەیەدە و کەسایەتی وەک لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکی کەجەدە، دەزگا و ڕێکخستنە کوردستانیەکان و هاوڵاتیانی دەرەوەی وڵات بۆ کۆتاییهێنان بە گەمارۆکە بانگەوازیان بڵاوکردووەتەوە. بەداخەوە لەگەڵ هەموو بانگەوازەکان پەدەکە دەستی لە هەڵوێستی هەڵنەگرتووە و تا ئێستاش کۆتایی بە گەمارۆکە نەهێناوە.

ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان بەجێ نەهێناوە

هەروەها بۆ کۆتاییهێنان بە گەمارۆکە نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عێراق هەڵویستێکی جددیان دەرنەبڕیوە و ئەرکی مرۆڤی خۆشیان جێبەجێ نەکردووە. ئەوەش هۆکارێکە کە گەمارۆ تا ئێستاش بەردەوام بێت.

منداڵانی ساوا گیانیان لەدەستدا و ژمارەی نەخۆشەکان زیادیان کرد

ڕۆژ بە ڕۆژ، ژمارەی نەخۆشەکان زیادیان کرد، پێویستی دەرمان و چارەسەری نەماون و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی کە ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەست بدەن. بەهۆی ڕێگریکردن لە خاڵەکانی پشکنینی پەدەکە، دایکان منداڵەکانیان لەدەستدا. لە ڕۆژی هەفدەیەمی گەمارۆکەدا واتە ٣ی ئابی ٢٠١٩دا دایکێک بەناوی زەینەب ئەحمەد کە دووگیان بوو، هەوڵیدا بچێتە نەخۆشخانە و ڕێگاکەی گیرا و منداڵەکەی لەبارچوو. هەروەها فاتما کارا لەبەرئەوەش چەند کاتژمێرێک لە خاڵی کۆنتڕۆڵی پەدەکە ڕاگیرا منداڵەکەی لەبارچوو و مرد. بەم شێوەیە ٥ منداڵ لەبارچوون و مردن.

لەم قۆناغەدا بە دەیان کەس تووشی نەخۆشی قوڕس بوون و چارەسەریان بۆ نەکراوە و بۆ ئەوەی بگەیەنرێنە نەخۆشخانەکان چەندین کاتژمێر لە بەر دەرگای قایمقام و لە خاڵی کۆنتڕۆڵی ئاسایشی پەدەکە ڕادەوەستێنران. بەمەش دۆخی نەخۆشەکان قوڕستر و دەبوون و ژمارەی نەخۆشەکانیش زۆرتر دەبوون.

لەگەل ئەم هەموو ناخۆشی و سەختیەش ڤایرۆسی کۆڤید١٩ دەرکەوت و ئەوش باری پەنابەرانی لەناو گەمارۆدا قوڕستر کرد. لەگەڵ ئەوەشدا کۆمیتەی تەندروستی کەمپی مەخموور ئەرکی خۆی جێبەجێ کرد و بە دەرفەتی زۆر کەم لەبەرانبەر پەتای کۆرۆنا گەلی پاراست و بەرخۆدانی کرد و خەڵکی مەخمووری لە پەتای کۆرۆنا پاراست.

خەڵکی مەخموور لە کارەکانیان دوورخرانەوە

بە دەستپێکردنی قۆناغی گەمارۆی پەدەکە، لە ڕووی ئابۆریەوە گورزێکی گەورە بەر خەڵکی مەخموور کەوت. لەبەرئەوەی بژێوی ژیانی خەڵکی مەخموور لە کرێکاری بوو. لەو قۆناغەدا پەدەکە وەک هەنگاوی یەکەمین ڕیگای لە کرێکاران گرت کە کار بکەن و زیاتر لە ٣ هەزار کرێکار لە کارەکانیان دوورخرانەوە. هەروەژا هاوڵاتیانی خاوەن کار کە کارەکانیان دوورخرانەوە و هەڕەشەیان لێکرا. کارسازەکان دەستیان بەسەر کارەکانیاندا گرت.

لەگەڵ ئەوەش گەل بێجێگرەوە نەما، هەرچەندە سەخت بێت، بەڵام دەستیان بە کاری کشتوکاڵی و بەخێوکردنی ئاژەڵ کرد. بەم شێوەیە بژێوی ژیانی خۆیان لە کاتی گەمارۆدا بەدەستهێنا. بەڵام بەهۆی مەترسی داعش و وەک هەرێمێکی ناکۆک هەموو کاتێک مەترسی لەسەر هەیە و بۆ بژێوی ژیانیش هەرێمێکی بچووکە. ئەوەش هۆکارێکە کە سەختیەکان چەند جار زیاد ببن.

هێرش و بۆردومان لەژێر گەمارۆدا

داعش مەترسیەکی زۆری لەو هەرێمە دروست کردووە. ٢ی نیسانی ٢٠٢٠ داعش هێرشی کردە سەر شەڕڤانان و ٣ کەس بریندار بوون.

لەگەڵ هێرشی داعش فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک کەمپەکەیان بۆردومان کرد و تا ئێستا چەندین جار مەخموور بۆردومان کراوە. لە بۆردومانەکاندا هاوڵاتیانی مەخموور شەهید و بریندار دەبن.

لە ١٩ی تەموزی ٢٠١٩دا فڕۆکە جەنگیەکان مەخمووریان بۆردومان کرد و دوو کەسی مەدەنی بریندار بوون. ١٥ی نیسان جارێکیتر فڕۆکە بێفڕۆکەوانە مووشەکهەڵگرەکانی تورک ناسراو بە (سیها) مەخمووریان بۆردومان کرد و ٣ ژنی مەدەنیان شەهید کرد کە لە کاری ئاژەڵداری دەگەڕانەوە. بەرلەوەش هێرشەکان بەردەوام بوون و خەڵکی مەدەنی شەهید کرابوون. دوایین جار ١٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بە دەیان فڕۆکەی سوپای تورک نزیەکەی ٤٠ خولەک چیای قەڕەچۆخیان بۆردومان کرد، دەورەبەری کەمپەکە و دەڤەری لەوەڕاندنی ئاژەڵەکان و زەوی کشتوکاڵیان بۆردومان کرد کە خەڵکی مەدەنی بەهۆی گەمارۆکەوە دەستیان بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری کردبوو.

لەگەڵ هێرشەکان هەموو ڕۆژێک فڕۆکەی کەشف  و فڕۆکەی جەنگی بەسەر ئاسمانی مەخمووردا دەگەڕێن.

لەگەڵ ئەوەشدا بەرخۆدان دەکەن

خەڵکی مەخموور خاوەنداری لە میراسی بەرخۆدان دەکەن، لەم قۆناغەی گەمارۆدا لەگەڵ بێڕێزیەکان لە خاڵەکانی کۆنتڕۆڵی پەدەکە، مردنی منداڵ و بێکاری و سەختی ژیان، بۆردومان و مەترسی دائش لە هەرێمەکە خۆیان ڕادەستی هاوکاری و نۆکەری ناکەن و بەرخۆدان دەکەن.

ف.ق