سەربازە داگیرکەرەکانی تورک کێلی گۆڕی گەریلاکانیان شکاند

لە شاری چەولیک سەربازە داگیرکەرەکانی تورک کێلی گۆڕی گەریلا شەهیدەکانیان شکاند و دواتر بە خانەوادەکانیان وت، کێلی گۆڕەکان پاکبکەنەوە.

هێرشی فاشیستی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لەدژی بەهاکانی گەلی کورد بەردەوامە. لە گوندی کارەری ناوچەی ئیبراهیمانی چەولیک کێلی گۆڕی گەریلا شەهیدەکان شکێنران. سەربازانی تورک بە خانەوادەی شەهیدانیان وت، کێلی گۆڕەکان پاکبکەنەوە و نەیانهێڵن.

لە ١٤ی نیسان خانەوادە گەریلای مەکەپە سەڤدا سەرینیەک کە لە ساڵی ٢٠١٧ دا شەهید ببوو لە گوندی کارەر ئاگادار کرایەوە کە سەردانی قەڕەقۆڵ بکەن. فەرماندەی قەڕەقۆلەکە بە خانەوادەکەی وتبوو، کێ کێلی گۆڕەکەی دروست کردووە و دواتر داوای کرد کێلی قەبرەکە بشکێنن. ئەندامانی خانەوادەکە قبوڵییان نەکردبوو و ڕایانگەیاند، کێل دروستکردن تاوان نییە و ڕەتیان کرد کێلەکان بشکێنن.

دواتر کێلی گۆڕی سەڤدا سەرینیەک گەریلای مەکەپە کە زانیاری لەسەر ژیانی نووسرابوو، لە لایەن سەربازەکانەوە شکێنرا.

دوای شکاندنی کێلەکان سەربازان فشار لەسەر خانەوادەی شەهید دروست دەکەن کە کێلەکان بە تەواوی بشکێنن و بۆ ئەوەی هێرشێکی تر ئەنجامنەدرێت، خانەوادەکان بەرگری لە گۆڕستانەکە دەکەن.

هەروەها لە گوندی کارەر و دەوروبەری ناوچەی ئیبراهیمیانی چەولیک هێرش کرایە سەر گۆڕی گەریلاکانی هەپەگە لە ٩ گوند و کێلەکانیان شکاند. سەربازەکان خانەوادەی شەهیدان دەستگیردەکەن و داوایان لێدەکەن، کێلی گۆڕەکان پاکبکەنەوە.

ف.ق