پارتی هێزێکی زۆری لە دهۆکەوە ناردوە بۆ شێلادزێ

بەپێی زانیاریەکان لە ئێستادا پارتی محەمەد کەلحی سەرۆکی عەشرەتی ڕێکانی و عومەر ئۆرەی بەرپرسی لقی پارتی لە ئامێدی بە هێزێکی زۆر لە دهۆکەوە ناردوە بۆ شیلادزێ. 

لە ئێستادا شەڕ و پێکدادان دروست بوە لە ناوبەر خۆپیشاندەرانی خەڵکی شیلادزێ و هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەپێی زانیاریەکان پارتی دیموکراتی کوردستان محەمەد کەلحی سەرۆک عەشرەتی ڕێکانی و عومەر نورەی بەرپرسی لقی پارتی لە ئامێدی لەگەڵ هێزێکی زۆری پێشمەرگەی ڕاسپاردوە بۆ ڕوبەرووبونەوەی خۆپیشاندەران. 

هێزە ئەمنیەکان بە گازی فرمێسک ڕێژ ڕوبەڕوی هاوڵاتیان بونەتەوە و دەیانەوێت بڵاوە بە خۆپیشاندەران بکەن، لە هەمان کاتدا هێزێکی زۆری ناردوە بۆ پاراستنی بنکە و بارەگاکانی دەوڵەتی تورکیا.