دەفەگە ناڕازیبوونی بەرامبەر بە دەستگیرکردنی ڕۆژنامەوانان پیشاندا

دەفەگە ناڕازیبوونی خۆی بەرامبەر بە دەستگیرکردنی ٢ ڕۆژنامەوان دەربڕی، کە لە وان لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستگیرکراون و بانگەوازی یەکگرتنی کرد.

کۆمەڵەی ڕۆنامەوانانی دیجلە و فورات (دەفەگە) پەیوەست بە دەستگیرکردنی هەردوو ڕۆژنامەوان نوورجان یالچن و دەریا ئوس لە لایەن پۆلیسەوە لە ئۆپراسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەستگیرکران،  ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و لە ڕگەیاندراوەکەدا هاتووە: " وێڕایی ئەوەی هۆکاری دەستگیرکردنی هەردوو ڕۆژنامەوان ئاشکرانەکراوە، دەزانین ئەم ئۆپراسیۆنە بۆ تاوانبارکردنی پیشەی ئێمەی ڕۆژنامەوانانە. دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە لەم ساڵانەی کۆتاییدا، لە ڕێگەیی دادگاکانیشەوە گوشاری لەسەر ڕۆژنامەوانانی کورد زیاترکردووە."

لە بەشێکی تری ڕاگەیاندراوە هاتووە: "لە ماوەی دووساڵی کۆتاییدا نزیکەی ٤٠ ڕۆژنامەوانی کورد و خەباتکاری چاپەمەنی ئازاد، لە ڕێگەی ئۆپراسیۆنی جیاوازەوە دەستگیرکراوون و ئامانجیان بێدەنگکردنی ڕۆژنامەوانانی کوردە. بانگەوازی لە هەموو ڕێکخستنی پیشەیی و هاوپیشەکان دەکەین بۆ خاوەنداریکردنی لە پیشەیی رۆژنامەوانی لە یەکگرتندابن. ڕۆژنامەوانی تاوان نیە. ڕۆژنامەوانانی ئازاد بەردەن."