لە سلێمانى هێرشکردنە سەر زینی وەرتێ ئیدانە کرا

لە شاری سلێمانى هێرش و بۆردومانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ سەر زینی وەرتێ و جموجوڵی پێشمەرگەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) ئیدانە کران.

 

بۆ ئیدانەکردنی هێرشەکانى دەوڵەتى تورک بۆ سەر زینی وەرتێ و جێگیرکردنى چەکدارەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەو ناوچەیەدا، لە سلێمانى چالاکییەکى ناڕەزایەتى ئەنجامدرا و راگەیاندراوێکی هاوبەش خوێندرایەوە.

نوێنەرانی تەڤگەری ئازادی، رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، گەنجانی وڵاتپارێز، ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بەرەی دیموکراسی، پێشمەرگە دێرینەکان، کۆمیتەى 'ئازادی بۆ ئۆجالان' و پەیەدە راگەیاندراوێکی هاوبەشیان لەسەر رووداوەکانى زینی وەرتێ بڵاوکردەوە.

لە راگەیاندراوە هاوبەشەکەدا بۆردومانى دەوڵەتى تورک و جموجوڵەکانى پارتی دیموکراتی کوردستان (پەدەکە) لەو ناوچەیەدا ئیدانە کران.

هەروەها یادی ئەو ٣ گەریلا شەهیدەى هەپەگەیان بەرز راگرت، کە لەو بۆردومانەدا شەهید بوو بوون.

ژ.ت