لە شاری سلێمانی پێشانگایەکی وێنەکێشان بۆ ژنان کرایەوە
بە دەستپێشخەری ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری سلێمانی پێشانگایەک بۆ بەرهەمی چەند ژ نێکی بەهرەمەند کرایەوە، لە کۆتایشدا سپاسنامە بەسەر بەشداربوواندا دابەش کرا.
بە دەستپێشخەری ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە شاری سلێمانی پێشانگایەک بۆ بەرهەمی چەند ژ نێکی بەهرەمەند کرایەوە، لە کۆتایشدا سپاسنامە بەسەر بەشداربوواندا دابەش کرا.
رێکخستنی ژنانی گەنجی تێکۆشەر، بە مەبەستی پشتیوانی بۆ هونەری وێنەکێشانی ژنان و ناساندنیان، لە هۆڵی ماجدی مۆڵ لە شاری سلێمانی پێشانگایەکی وێنەکێشانی کردەوە.
پێشانگاکە لە ژێر ناوی 'ژن و کوردستان لە چاوی ژناندا' بەڕێوە چوو، لە کۆتایشدا سپاسنامە بەسەر بەشداربووانی پێشانگاکەدا دابەش کرا.
لارا عەباس ئەندامی ژنانی گەنجی تێکۆشەر لە کاتی دابەشکردنی سپاسنامەکاندا وتەیەکی پێشەکەش کرد و تیشکی خستە سەر فشارەکانی سەر زمان و کلتوری کوردی لە لایەن رەگەزپەرەستانی دەوڵەتی تورکەوە و لەم چوارچێوەیەدا بارش چاکانی بە بیر هێنایەوە کە لە سەر گوێگرتن لە گۆرانی کوردی لە ئەنقەرە لە لایەن رەگەزپەرەستانەوە کوژرابوو.
لارا عەباس کاروچالاکیەکانی رێکخستنی ژنانی گەنجی تێکۆشەری بەرز نرخاند و توندوتیژیەکانی دژ بە ژنانیشی ئیدانە کرد.
شەش لە ژنانی بەهرەمەند وێنەکانیان لە پێشانگاکەدا نمایش کرد و پێشانگاکە پێشوازیەکی زۆری لێکرا و بە سەدان کەس سەردانی پێشانگاکەیان کرد.
بڕیار وایە هەمان پێشانگا سبەینی لە شاری هەلەبجەش بکرێتەوە.
ز.ش