هه‌واڵی به‌په‌له‌: لە مەتینا ١٥ داگیرکەر سزادران

لە کەرکوک بەرپرسێکی گەورەی چەتەکانی داعش دەستگیرکرا

هێزەکانی لیوای ٦۱ لەشاری کەرکوک ڕایگەیاند، چەتەیەکی باڵای داعشیان دەستگیرکردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی لیوای ٦۱ ئاماژە بەوەکراوە، یەکێک لە مەترسیدارترین چەتەکانی داعش لە شاری کەرکوک دەستگیرکراوە کە دەستی لە دەیان کردەوەی چەکداریدا هەبووە، ئەو کەسەی دەستگیرکراوە پێشتر بە ماددەی ٤ تیرۆر داواکرابووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەی لیوای ٦۱ باس لە شوێن و کاتی دەستگیرکردنی چەتەکەی داعش نەکراوە.

دەستگیرکردنی ئەو چەتەیەی داعش دوای هێرشە خۆکوژیەکەی سەر دەزگای هەواڵگری کەرکوک دێت کە دوێنێ لە ڕێگای دوو چەکداری خۆکوژەوە هێرشیان کردە سەر دەزگای هەواڵگری شارەکە.

ف.ق