تەکیک: لە ئێلح ڕێبازی تایبەت دەستی پێکردووە

هاوسەرۆکی دەم پارتی شاری ئێلح مستەفا مەسعود تەکیک، ڕایگەیاند کە هەوڵ دەدەن ئێلح لە ڕەسەنایەتی خۆی کە لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوودا بە هەوڵێکی زۆرەوە گەشەی کردووە دووری بخەنەوە و ڕایگەیاند کە ڕێبازی تایبەت دەستی پێکردووە.

مستەفا مەسعود تەکیک، هاوسەرۆکی شارەوانی دەم پارتی ئێلح، ڕایگەیاند کە ئاستی تێکۆشان هەموو ڕێبازەکانی شەڕی تایبەتی پووچەڵ کردەوە.

لە ٢٤ی نیساندا پۆلیس دەستی بەسەر بینای ڕێکخستنی دەم پارتی شاری ئێلح دا گرت و چەندین سەعات پشکنینیان کرد. لە میانەی هەڵمەتەکەدا دەست بەسەر کتێب، بروشور و وێنەکاندا گیرا. دواتر هاوسەرۆکی دەم پارتی شارەکە بانگهێشت کرا، دەستگیرکرا و دوای ماوەیەک ئازاد کرا.

تەکیک ئاماژەی بەوەکرد، یەکێک لە پڕۆژەکانی حکومەت ئێلحە کە شوێنێکی ستراتژیە و وتی: "پلانەکان ڕوونن بۆ ئەوەی ئێلح لە کەلتوور و ڕەسەنایەتی کوردی و چەپ و ڕوانگەی کار کە لە ماوەی ٥٠ ساڵە بەدەست هاتووە، لەناوی ببەن و ناسنامەیەکی نوێی دروست بکەن بۆ ئەم شارە بەرخۆدێرە و پێچەوانەی بکەنەوە، هەموو شێوازێک تاقیکراوەتەوە، هەموو جۆرە ئامرازێک بەکارهێنراوە، بەڵام سەرجەم ئەم ڕێبازانە، هەموو هەوڵەکانی دەستکاریکردنی ئایدیۆلۆژی- کولتووری، بە سایەی ڕەنجی گەورەی هەڤاڵانمانەوە بە خۆبەخشی و گرێدراو بوونی گەلەکەمانەوە پوچەڵ کرایەوە.

سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت پوچەڵ دەکەینەوە

تەکیک ئەوەشی ڕوونکردەوە بە شێوازی شەڕی تایبەت هەوڵدەدەن مادەی هۆشبەر، لەشفرۆشی و قومارکردن بە مەبەستی دوور خستنەوە لە سیاسەت ئاسایی بکەنەوە و وتی: "بەڵام ئاستی تێکۆشان وا دەکات هەموو شێوازە تایبەتەکان بە شێوەیەکی جددی بێکاریگەر بن، هەر بۆیە دەسەڵاتداران پەنا بۆ سیاسەتی گوشار و تۆقاندن دەبەن. پارتەکەمان و هەموو ئەو کەسانەی کە نوێنەرایەتی دەکەن، هەموومان بە کەرامەتەوە باوەڕمان بە ئاشتی و ئازادی گەلەکەمان هەیە و لەو بوارەوە هەوڵەکانمان پێشدەخەین.