هەپەگە یادی ٤ شەهیدی کردەوە کە لە خواکورک شەهید بوون

هەپەگە یادی ٤ گەریلای کردەوە کە لە خواکورک شەهید بوون و رایگەیاند، "هاوڕێ شەهیدەکانمان بوونەتە میلیتانی ئاپۆیی و فیدایی و بە بەرخۆدان وڵامی هێزە داگیرکەرەکانیان داوەتەوە."

ناوەندی ڕاگەیەنادن و جاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ناسنامە و خەباتی شەهیدان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:

"لە ڕاگەیەنراوی ٣٠ی ئایاردا ڕامانگەیاندبوو کە ٢٥ی ئایار لە هەرێمی خواکورکی هەرێمەکانی پاراستنی میدیا لە هێرشی ئاسمانیدا ٤ هەڤاڵمان شەهید بوون. زانیاری لەبارەی ناسنامەی هەڤاڵە شەهیدەکانمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ئاڤاڕەش تۆڵهەڵدان

ناو و پاشناو: هولیا ئەدیز

شوێنێ لەدایکبوون: شڕنەخ

دایک و باوک: نورە و ئەنوەر

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠/ خواکورک

 

نازناو: مەروان سپەرتی

ناو و پاشناو: مووسا کاپلان

شوێنێ لەدایکبوون: شڕنەخ

دایک و باوک: وەدیعە و عەبدولڕەحمان

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠/ خواکورک

 

نازناو: تۆڵهەڵدان وڵات

ناو و پاشناو: زەینەل تەکچە

شوێنێ لەدایکبوون: جۆلەمێرگ

دایک و باوک: ئاسیا و تاجەدین

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠/ خواکورک

 

نازناو: ڤیان ئارارات

ناو و پاشناو: ماریا نەڤیدی خەزایی

شوێنێ لەدایکبوون: ماکۆ

دایک و باوک: نەجیبە و ئیسماعیل

کات و شوێنی شەهادەت: ٢٥ی ئایاری ٢٠٢٠/ خواکورک

تەڤگەری ئازادی کوردستان ناوی فیداکاری و تێکۆشانی بێوەستان لەناو سەخترین هەلومەرجدایە. ڕۆڵەی قاڕەمانی گەلی کوردستان کە بێگۆمان تێکۆشانی ئازادی بەڕێوە دەبەن، لەدژی هەڕەشەکانی داگیرکەران لەسەر گەلەکەمان خۆیان دەکەنە قەڵغان و بارهەڵگری هیوای داهاتووی ئازادی گەلی کوردن. گەریلاکانی ئازادی کە بە خۆنوێکردن لە مۆدێرنیتەی دیموکراتیکدا هەنگاوی گەورە دەنێن، هەموو ڕۆژێک بەرخۆدان گەورە دەکەن و وڵامی پێویست بە هێرشی فاشیستی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دەدەن.

هاوڕێکانمان ئاڤاڕەش، مەروان، تۆڵهلدان و ڤیان کە لە ٢٥ی ئایاردا بەهۆی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک تێکۆشانیان بە شەهادەت بە ئەنجام گەیاند، لە هەرێمی خواکورک لە کاتی ئۆپەڕاسیۆنی داگیرکەری سوپای داگیرکەری تورکدا لەدژی دوژمنی فاشیستی بەرخۆدانێکی گەورەیان پیشاندا. هاوڕێکانمان کە شەهید بوون بە ڕوحی میلیتانی ئاپۆیی بوونە فیدایی و وڵامی بەرخۆدانیان بە هێزە داگیرکەرەکاندا.

تۆڵهەڵدان وڵات

هەڤاڵمان تۆڵهەڵدان وڵات لە ساڵی ١٩٨٨ لە جۆلەمێرگ لەدایک بوو، لەساڵی ٢٠١٥ دا بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد. هەڤاڵ تۆڵهەڵدان لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا، تێکۆشانی ئازادی کوردستانی ناسی. بەم عەقڵیەتە و بە ڕوحی بەرخۆدان بەشداری تێکۆشانی کرد و تا دوایین ساتی ژیانی بەڵێنی خۆی جێبەجێکرد کە میلیتانی ڕێبەر ئاپۆ و ڕوحی فیدایی ئاوێتەی یەکتری کرد و هەموو هەوڵیدا بەم ئایدۆلۆژیە خۆی نوێ بکاتەوە و تێبکۆشێت. لە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆد و فەلسەفەی ئازادیدا قوڵ بووەوە و هەموو هەنگاوێکی بەو پێیە هاویشت، هەڤاڵ تۆڵهەڵدان بووە گەریلایەکی ئازادیم بەو شەرەفە ژیان، لە دڵی هەموو هەڤاڵەکانیدا بە مۆڕاڵ، بە هەڵوێستی رادیکاڵ و بە بڕیارەوە شوێنی خۆی گرت.

ئاڤاڕەش تۆڵهەڵدان

هەڤاڵمان ئاڤاڕەش تۆڵهەڵدان لە ناوچەی سلۆپی شڕنەخ لەدایک بووە و لە ساڵی ٢٠١٥دا لە بۆتان بەشداری لە ڕیزەکانی گەریلادا کرد و خەیاڵی ئازادی خۆی جێبەجێ کرد. کاتێک خۆی گەیاندە گەریلا خۆی لەگەڵ گەریلایەتیدا ئاوێتە کرد و تا دوایین ساتی ژیانی بە جۆش و خڕۆش و بە بەهێزی بەشداری کرد. هاوڕێ ئاڤاڕەش هەوڵیدا لە فەلسەفەی ڕێبەرتیدا خۆی قووڵبکاتەوە، زانیاری لەسەر گۆڕەپانی سەربازی بەهێز بکات و لەناو ڕیزەکانی گەریلادا بووە نوێنەری پێشەنگایەتی ژنانی گەنج.

مەروان سپەرتی

هەڤاڵمان مەروان سپەرتی لە ناوچەی سلۆپی شڕنەخ لەدایک بوو. لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپاریزدا گەورە بوو و لە تەمەنی گەنجێتیدا تێکۆشانی ناسی. لەدژی سیاسەتی ژەهراویکردنی گەنجان و لەناوبردنی سیستم، بە بەشداریکردن لەناو ڕیزەکانی تێکۆشانی ئازادی وڵامی دایەوە. هاوڕێ مەروان کە هەموو کاتێک خاوەن دینامیزمی گەنجێتی بوو، بە ڕێبازی فیدای بەشداری کرد و کاریگەریەکی زۆری لەسەر هەموو هاوڕێکانی دروست کرد. جۆش و خڕۆشی ڕوحی میلیتانی ئاپۆیی بە پراکتیکی گەریکا ئاوێتە کرد و بە تەمەنی گەنجێتیدا بووە نمونەیەکی گەورەی بەرخۆدان و ناوی خۆی لەناو نەمرانی کوردستاندا تۆمار کرد.

ڤیان ئارارات

هەڤاڵمان ڤیان ئارارات لە شاری ماکۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بوو. لەگەڵ ئەوەی لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێزدا لەدایکبوو، تایبەتمەندیەکانی زۆردەستەکان لەناو کۆمەلگادا، ڕاستی کۆمەڵگا کە ئیرادەی ژنان ناناسێت وایکرد کە هاوڕێ ڤیان دەست بە گەڕان بەدوای ئازادیدا بگەڕێت. هاوڕێ ڤیان بە پراکتیکێکی بەهێز کە ساتێکیش لە هەوڵدانی فراوانکردنی تێکۆشان جیانەبووەوە و هەموو کاتێک هەوڵی بەرەوپێشچوونی دەدا بۆ هاوڕێکانی بووە هێز و مۆڕاڵ.

هاوڕێکانمان تۆڵهەڵدان، ئاڤاڕەش، مەروان و ڤیان بە میلیتانی ژیان و بە فیداکاری شەهید بوون، ئێمە خاوەنداری لە بیرەوەریەکان دەکەین و بەڵێن دەدەین، لە هێڵی شەڕی شەهیدە هێژاکانمان و تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا تۆڵەی شەهیدەکانمان بکەینەوە. سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی شەهیدە هێژاکانمان دەکەین و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەڵێن دەدەین کە تێکۆشانی ئازادی شەهیدە قاڕەمانەکانمان سەردەکەوێت."

ف.ق