ئاشکرا بوو بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر هەڕەشەی کوشتنی لە مەزلۆم داغ و محەمەد بەشیکسز کردووە کە بەهۆی بەشداریان لە چالاکی ١٧ی تەموزی ٢٠١٩ ی هەولێر دەستگیرکرابوون و لە چالاکیەکەدا ئەندامی میت عوسمان کۆسە و دوو کەسی تر بە ناوەکانی نەریمان عوسمان و بەشدار رەمەزان کوژرابوون.
داغ و بەشیکسیز بە تەلەفۆن لەگەڵ خانەوادەکانیان قسەیان کرد و ڕایانگەیاند، کە مافەکانیان پێشێل دەکرێت. خانەوادەکان ڕایانگەیاند بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانیان داغ و بەشیکسز دەستیان بە چالاکی مانگرتن کردبوو و دوای چاوپێکەوتن لەگەڵ بەرپرسان، لەسەر بەلێنی ئەوەی کە فشاریان لەسەر نامێنێت، کۆتاییان بە چالاکیەکە هێنابوو.
ئەشکەنجە و هەڕەشە
خانەوادەکان ڕایانگەیاند، دوای کۆتاییهێنان بە چالاکیەکە، پێشێلکردنی مافەکان زیاتر بووە، داغ و بەشیکسز لە زیندانی تاکەکەسیدا دەهێڵرێنەوە و ئەشکەنجە دەکرێن و لێیان دەدەن. خانەوادەکان ئاماژەیان بەوەکرد، بەرپرسان پێیان دەڵێن، پەکەکە دوژمنی ئێمەیە. ئێمە لێرە دەتانکوژین و کەسیش ئاگادار نابێت و هەڕەشە لە منداڵەکانیان دەکرێت.
دوای زینی وەرتێ فشارەکان زیادیان کرد
خانەوادەکان هەروەها ڕایانگەیاند، دوای رووداوەکانی زینی وەرتێ، هێرش کراوەتە سەر منداڵەکانیان و لە ڕۆژێکدا بە تەنها ٢ بۆ ٣ دەقە دەتوانن بچن بۆ سەرئاو، ڕێگا نادەن منداڵەکانیان سەیری تەلەڤزیۆن بکەن و کتێک بخوێنن و گوێ لە رادیۆ بگرن.
پێویستە گەلی کورد بێدەنگ نەبێت
خانەوادەکان دەڵێن، منداڵەکانیان پێشتر دەستیان بە چالاکی مانگرتن کردبوو و ئەگەر فشارەکان بەردەوام بێت، منداڵەکانیان ڕایانگەیاندووە کە دەست بە ڕۆژوی مردن دەکەن و ئەوەیان خستەڕوو، "پێویستە کورد لە هەموو شوێنێک بێدەنگ نەبێت. هەڵوێستێ بەڕێوەبەرایەتی هەرێمی کوردستان قبوڵ ناکرێت. پێویستە گەلی کورد هەڵوێستی هەبێت."
ف.ق