تەرمی مەری حەسەن شەڕڤانی ئەنجومەنی سەربازی منبج بەخاکسپێردرا

ئەنجومەنی سەربازی منبج، تەرمی شەڕڤانەکەی مەری حەسەنی لە گۆڕستانی شەهیدان بە مەراسیمێک بەخاکسپارد.

بەپێی رێوشوێنی کۆرۆنا کە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا راگەیەنراوە، لە شاری منج بە بەشداری خانەوادەکەی، تەرمی شەهید مەری حەسەن، لە گۆڕاستانی شەهیدانی منبج بەخاکسپێردرا و ئەندامانی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان و شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منجیش بەشداریان لە مەراسیمەکەدا کرد.

مەراسیم بە خولەکێک رێزگرتن لەلایەن شەڕڤانانەوە دەستیپێکرد، دواتر عەبدولرەحمان ئەلبەناوی فەرمانداری ئەنجومەنی سەربازی منبج بەڵێنی بەردەوامیدان بە رێچکەی شەهیدیدا و وتی،"ئێمە بەردەوام دەبین لە رزگارکردنی ئەم خاکە کە تیرۆریستان دەیانەوێت فیتنە دروست بکەن و ئاسایش و ئارامی تێک بدەن."

جەمیلە ئیبراهیم ئەندامی ئەنجومەنی خانەوادەی شەهیدان، ناسنامەی شەهیدی خوێندەوە و تەرمەکەیان رادەستی خانەوادەکە کرد. تەرمی شەهید مەری حەسەن بە هەلهەلەلێدان بەخاکسپێردرا.

ف.ق