لە ڕەقە لەدژی ئاگرکەوتنەوە تەدبیری پێویست دەستی پێکرد

لە شاری ڕەقە، کۆمیتەی باری نائاسایی بۆ پاراستنی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان لە ئاگرکەوتنەوە تەدبیری پێویستی گرتەبەر.

لیژنەی باری نائاسایی لە کانتۆنی ڕەقە بۆ پاراستنی بەرهەمە کشت وکاڵیەکان لە ئاگرکەوتنەوە بە هاوکاری سەندیکای جووتیاران و یەکەکانی ڕاوێژکاری کشتوکاڵ، دەستیان بە تەدبیر کردووە و بە تەراکتۆر دەوروبەری مەزراکانیان خاوێن کردەوە.

هەروەها تیمەکانی فریاگوزاری و ئاگرکوژێنەوە لە کانتۆنەکە و گوندەکان بۆ هەر حاڵەتێک دانراون، ژمارەی تەلەفۆنەکانیان لە ماڵپەڕە فەرمییەکاندا بڵاوکردووتەوە ولە ڕێگەی گروپەوە لە تۆڕەکانی سۆشیال میدیا لەگەڵ جووتیاران بەردەوام لە پەیوەندیدا دەبن.