ژمارەی نوێی گۆڤاری گەنجانی شۆڕشگێڕ بڵاوکرایەوە

گۆڤاری گەنجانی شۆڕشگێڕی، بزووتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕی سوریا (تەجەشە) ژمارەی٢٥ت خۆی بە ناونیشانی "خاکەکەت لە خیانەت و داگیرکاری بپارێزە" بڵاوکردەوە.

تەجەشە ژمارەی نوێی مانگەکانی گوڵان و حەزیرانی بە زاراوەی کرمانجی و عەرەبی بڵاوکردەوە.

لە ژمارەی نوێی گۆڤارەکەدا هەڵسەنگاندنەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان سەبارەت بە گەلی عەرەب و ئیسرائیل و داستانی دەروێش عەبدی لە خۆدەگرێت.

هەرەوها لە گۆڤارەکەدا هەڵسەنگاندنەکانی گەنجانی شۆڕشگێڕ و ژنانی گەنج بۆ قۆناغی ئێستا جێدەگرێت، بابەتەی سەبارەت بە قۆناغی ژیانەوەی ١ی حوزیران، سەبارەت بە پاراستنی سروشتی ناوچەکە و لەسەر شەهیدانی کوردی لوبنانیش تەرخاندراوە.

هەروەها لە بەشێکدا ژیانی ڕۆژنامەنووس و شۆڕشگێڕ هۆزان چیا بە خوێنەران دەناسرێت و بە نرخاندنەکانی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان، شەهیدە مەزنەکانی تەڤگەری ئازادی بەبیر دەهێنرێنەوە.

گۆڤارەکە لە ماڵپەڕی گەنجانی شۆڕشگێڕ  بەم ناو نیشانە بەردەستە:

https://ciwanensoresger.com/2024/05/02/kovara-ciwanen-soresger-25-gulan-u-hezirane-