کەژەجە: داوا لە ژنانی گەنج دەکەین ببنە قەڵای خۆپاراستن

کوردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی گەنج(کەژەجە) ڕایدەگەیەنێ: "ژنانی گەنج قەڵای خۆپاراستنن" و دەست نیشانی دەکات کە ژیان بەبێ خۆپاراستن ژیانی پێ ناوترێت.

کوردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی گەنج ڕوونیکردەوە کە پێویستە ژنانی گەنج لە ڕاگەیاندنی خۆپاراستنی کەژەکە و پاژک بە دروستی لێ تێبگەن کە ڕایدەگەیەنێت "ئێمە وەک ژنان ناتوانین خۆمان و مافەکانمان لە پیاوان و دامودەزگاکانیان بپارێزین، ئێمە بانگەوازی لە ژنانی گەنج دەکەین بۆ پەرەپێدانی تێکۆشانی خۆپاراستنی لە خۆیان، ببنە هێزی پێشەنگ و قەڵای خۆپاراستن ."

دەقی ڕاگەیاندراوەکەی کوردیناسیۆنی کەژەجە وەهایە:

مانای گەنجایەتیمان بنیاتنانی جیهانێکی شکۆمەند و گونجاوە بۆ ژیان. پەرەپێدانی سیستەمی خۆپاراستنی ژنانی گەنج شایەنی ئەم مانایەیە، یەکێک لە ئەرکە ئەخلاقی  و کۆمەڵایەتیەکانمانە. ئێمەی ژنانی گەنج بۆ پێکهێنانی ئەوە لێرەین و دەبێت سەربکەوین. پێویستە ئێمە لە بانگەوازی بۆ ژنانی گەنج لە ڕاگەیاندنی خۆپاراستن کە ڕێکخستنە پێشەنگەکانی ژنان کەژەکە و پاژک لەم دواییانەدا پێکەوە ڕایانگەیاند تێبگەین. پێویستە لەسەر ئەم بنەمایە بە جۆش و سەرکەوتنی گەنجانەمان هوشیار بین، چی ڕوودەدات با ڕووبدات نابێت ئامانجمان ژیانێک بێت کە خۆپاراستنی تێدا نەبێت. وەک ژنانی گەنج ناتوانین ژیانی بێ خۆپاراستن بە ژیان بزانین، ئەم ژیانە ژیانێکی کۆیلایەتییە لە ژێر کۆنترۆڵ و دەسەڵاتی پیاوسالاریدایە. ڕاستییەک وەک ژیانی ئازاد چاوەڕێمانە. تەسلیم بوونی کۆیلانە قەد قبوڵ ناکەین، بۆیە وەک ژنانی گەنج سەروەری خۆمان بە خۆپاراستن مسۆگەر بکەین  و ئەمەش دەبێتە هۆی ژیانێکی مرۆڤانە.

لە ژێر سایەی دوژمندا، خەونی داهاتوو ناکرێت

وەک ژنانی گەنج یەکەم پێویستی خۆپاراستن لە خۆت ئەوەیە کە دوژمنەکەت بناسی، ئەو کەسەی کە هەوڵی لەناوبردنی تۆ دەدات، ئەو کەسەی تۆ لە ژیاندا دەمرێنێ، دژی بوەستیتەوە. بۆیە یەکەم ئەرکی ئێمەی ژنانی گەنج ئەمەیە: "دەبێت لەوە تێبگەین کە دوژمن کێیە و لە کوێ و چۆن دەمانکاتە ئامانج و بیر لەوە بکەینەوە کە چۆن بە شێوەیەکی دروست بەرگری لە خۆمان بکەین و پێگە و ژیانمان بەهێز بکەین. ئەگەر نا، خۆمان بەبێ پاراستن دەهێڵینەوە بۆ هێرش و لەناوچوون لە هەموو شوێنێکەوە. یەکەم ئامانجی دەستدرێژکەر بە هەر جل و بەرگێکەوە بڵاوکردنەوەی دەسەڵاتی پیاوسالارییە بە عەقڵیەتی پیاوەو لە هەموو شوێنێکدا کە لە سیستەمی پیاوسالارییەوە سەرچاوە دەگرێت. لەسەر ئەم بنەمایە یەکەم ئامانجیان قورس کردنی ژیانە بۆ ژنان و هەراسان کردنیانە. ئێمە وەک ژنان ناتوانین خۆپاراستن و مافەکانمان بە پیاوان و دامەزراوەکانیان بسپێرین. پۆلیس، جەندرمە، یاسا، سیستەمی پەروەردە، کولتوری کۆیلایەتی سەپێنراو بە ناوی هونەرەو، ئەو یاسایانەی بە ناوی مافی مرۆڤەوە کە مرۆڤایەتی فریو دەدات، جگە لە مردن هیچی تر بە ژنان نابەخشێت. ئەو دوژمنەی دژی تۆیە، ئەو دوژمنەیە کە دەیەوێت ژیانت لێ بستێنێ. نە قازانج نە دادپەروەری لە دوژمن چاوەڕوان ناکرێت، نە مرۆڤ دەتوانێت لە سایەی ئەودا خەیاڵی داهاتوو بکات. تاکە شتێک کە لە دژی دوژمن دەبێ بکرێت شەڕکردنە و ڕێگای ئەم کارەش ​​پەرەپێدانە بە سیستەمی خۆپاراستنەوە!

وەک ژنانی گەنجی کوردستان لە تورکیا و باکووری کوردستان شاهیدی کوشتنی دەنیز پۆیراز، گوڵستان دۆکو، ئیپەک ئەر، ئۆزگەجان ئاسڵان و هەزاران ژن و گەنجی دیکە بووین لەسەر دەستی داگیرکەری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە و ئەردۆغانی فاشیست و ڕژێمە قڕکەرەکەی بووین، کە بوونەتە دەوڵەتی دەستدرێژکەر. هەموو سیستەمەکان بۆ مانەوەیان پەنا بۆ دەستدرێژی دەبەن. وەک ئەوە وایە پرەنسیپی کوشتن و شکاندنی ئیرادەی ژنان ئەوەندە بەهێزیان دەکات. ژنان و سیستەمی باڵادەستی پیاوان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا لە شەڕدان. لە شەڕێکی وەها هەمە لایەنە، هیچ بژاردەیەکمان نییە جگە لە خۆپاراستنی نەبێت. هیچ ڕێگەیەکی تر نییە کە بوون ببخشێت بە خۆبوون جگە لە خۆپاراستن نەبێت. ماوەیەک پێش ئێستا ئەندامێکی چەتەی دەستدرێژکەری فاشیستی ئەردۆغان لە شەقامی شاری بۆتان لە شرناخ هێرشی کردە سەر ژنێکی گەنج و گەلی بەکەرامەت و گەنجانی بۆتان دەستدرێژکەرەکەیان سزا دا. ئەوان نیشانیان دا کە پێویستە بەرامبەر بە دەسەڵاتی دەستدرێژکەر چی بکرێت. بە ڕێکخستنی سیستمی خۆپاراستن، پێویستە هەموو شەقام و گەڕەک و گوند و شارەکانی کوردستان لە عەقڵیەتی پیاوسالارانە و دامودەزگاکانی ئاستەنگ بکەینەوە و لە کوردستان بخەینە دەرەوە! تا دەستدرێژکەران و بکوژان لە هەموو شوێنێک بە ڕۆحی گەنجان و گەلی شرناخ  و لێپرسینەوەیان لەگەڵ نەکرێت، ناتوانین ژیانێکی شکۆمەند و ئەخلاقی بنیات بنێین.

ئێمە وەک ژنانی گەنجی کوردستان بەرپرسیارێتییەکی گەورەمان لەسەر شانە کە لێپرسینەوەی ئەوە بکەین کە ئەم سیستەمە دەستدرێژکەرە چ مافێکی لێ وەرگرتووین و تۆڵەی هەزاران ژنی لێبکەینەوە! هەزاران ژنە گەنجی وەک مەلەک ئیلهامەکان لە عەفرین و سەرێکانی کوژران، هەزاران ژنی ئێزدی و منداڵەکانیان کە لە شەنگال لە ئەنجامی هێرشەکانی داعش و پەدەکە و ڕژێمی فاشیستی ئەردۆغان کوژران، بە دیل گیران و تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە. هەروەها لە باشووری کوردستان بە هاوکاریی پەدەکە-میت  ناگەهان ئاکارسەل کوژرا، لە ئێراندا ژینا ئەمینیەکان، ئەرمیتا، ڕیمایانەکان لە لایەن عەقڵیەتی پیاوسالاری دەوڵەتەوە کۆمەڵکوژ کران کە دەبێت تۆڵەیان بکەینەوە

 ئێمە سیستەمی خۆپاراستنی خۆمان بنیات دەنین

تا زیاتر خۆمان بپارێزین، زیاتر دەتوانین زنجیرەکانی کۆیلایەتی بشکێنین و لە ئازادی نزیک ببینەوە. هەرچەند هێزی خۆپاراستنی خۆمان بنیات بنێین، دەستی وێرانکەری سیستەمی پیاوسالار ناتوانێ ئێمەی ژن لەناو ببات. بە ڕێکخستنی خۆپاراستنی خۆمان، بە ئیرادەیەکەوە کە هەر ڕۆژ بەهێزتر دەبێت سیستەمی ئازادی ژن بەدەست دەهێنین. تا زیاتر هۆشیار بین، زیاتر خۆمان پەروەردە بکەین لە ڕووی فیکری و جەستەییەوە، دەبێت بەسەر توندوتیژی و ستەمەوە سەربکەوین و ئیرادە و خۆپاراستنی خۆمان پەرە پێبدەین.

بەم مانایە دەبێت ئەو ڕاستییە بزانین کە وەک نەتەوەی ژن یەکگرتووین. ڕەگەز، زمان، نەتەوە و کولتووری ژنان یەکێکن. ژن بوون هێما و جەوهەری ویژدان و مێشکی هاوبەشی کۆمەڵگایە. بەم مانایە، لە هەر شوێنێکی جیهان، بە پلەی یەکەم لە کوردستان، لە ئەفغانستانەوە تا فەرەنسا، لە ئێرانەوە تا نەمسا، لە ئۆکرانیاوە تا فەلەستین، ئامانجی کۆمەڵکوژی ژنان وەک یەک وایە. بەم مانایە ئێمەی ژنان و گەنجان لە هەر کوێیەک بین، پێویستە بەو هۆشیارییەوە هەڵوێستێکی هاوبەشمان بەرامبەر بە سیستەم، دامەزراوە و سوپای دەسەڵاتداری پیاوی دەستدرێژکەر و فاشیست هەبێت و بە یەک ڕۆح و هەستەوە بە شێوەیەکی بەرگریکارانە هەڵوێست بگرین. بەم مانایە ئەرکی ئێمە وەک ژنانی گەنج ئەوەیە کە لە هەموو بوارێکەوە ڕۆحێکی هاوبەشی تێکۆشان و چالاکی دروست بکەین و بەو پێیە سیستەمی خۆپاراستنی خۆمان بنیات بنێین.

فۆرمولی ناوازەی ڕێبەر ئاپۆ "ژن ژیان ئازادی" بۆ گەلانی جیهان روونی دەکاتەوە کە ڕۆحی پاراستن و بەرخۆدان چیی خوڵقاندووە و تێکۆشانی شۆڕشی ژنان کە زیاتر لە نیو سەدەیە لە پێشکەوتندایە، گەیشتووەتە چ ئاستێک. ڕێبەر ئاپۆ دامەزرێنەر و ڕێبەری خۆپاراستنی ژنانە. بە پێشکەشکردنی پاژک، کەژەکە، یەژا ستار،کەژەجە، یەپەژە، یەژەشە، یەپەسە ژن، هەپەژە و کەبەدەهە بۆ هەموو ژنان و گەلانی جیهان، تێکۆشانی خۆپاراستنیە لە دژی عەقڵیەتی پیاوسالاری و سیستمی چەوسانەوە بۆ هەزاران ساڵ بە شێوەیەکی شایستە پێشکەشی کردووە. بە بەهێزکردن و فراوانکردنی ئەم سیستەمە خۆپاراستنیە، دەتوانین ئازادی جەستەیی رێبەرایەتی مسۆگەر بکەین. سیستەمی خۆپاراستنی کە پێش دەکەوێت، سیاسەتی قڕکردن و لەناو بردن کۆتایی دێت.

بەم بیرکردنەوەیە، ئێمە وەک ژنانی گەنج کە هێزی پێشەنگی تێکۆشانی خۆپاراستنی خۆمانین، پێویستە ببینە وڵامی ڕاست بۆ بانگەوازی پاژک و کەجەکە بۆ خۆپاراستنی خۆمان، بە هۆشیارییەوە بە ڕۆڵ و ئەرکی مێژوویی خۆمان هەستین! پێویستە بە بنیاتنانی سیستەمێکی خۆپاراستنی خۆمان تۆڵەی کۆمەڵکوژی و کوشتنی ژنان لە مەیدانەکانی تێکۆشانی باکور، ڕۆژئاوا، باشوور، ڕۆژهەڵات و ئەوروپا بکەینەوە.

له سەر ئەم بنەمایە، بەشداری ئەو بزووتنەوەیه دەبین که پاژک و کەژەکە به دروشمی "به ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژنان" دەستی پێکردووە و بە دینامیک و ڕەوڵێک کە دڵیان بۆ ئازادی لێدەدات و ئامانجی هەر جۆره سیاسەتێکی گەندەڵن و ئەوانەی کە بەدوای مانای ڕاستەقینەی ژیاندا دەگەڕێن، بانگەوازی لە هەموو ژنانی گەنج دەکەین کە بۆ خۆپاراستنی خۆیان تێکۆشان بەرز بکەنەوە و ببنە هێزی پێشەنگ و قەڵای خۆپاراستنی خۆیان. داوا لە هەموو ژنانی گەنج دەکەین لە تێکۆشانی ئازادی و ژیانێکی ئازاددا  لە ئامادە باشیدا بن. داوا دەکەین بە شانازییەوە ئاڵای شۆڕشی ئازادی ژنان هەڵبگرین. بۆ مسۆگەرکردنی شۆڕشی ژنان داوا دەکەین لە بەرەی پێشەوەی تێکۆشان بەشدار بن و کاتی ئەوەیە بەرخۆدان بەرز بکەینەوە."