دایکانی ئاشتی: دیاری هەرە مەزن بۆ دایکان هەبوونی ئاشتییە

دایکانی ئاشتی بە بۆنەی ڕۆژی دایکانەوە چالاکییان ئەنجامدا و ئاماژەییان بەوەدا دیاری هەر مەزن بۆ دایکان هەبوون و بەرپاکردنی ئاشتییە.

ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی بە بۆنەی ڕۆژی دایکانەوە لە پێش بارەگای خۆیان لە ئامەد ڕاگەیاندراوییان دا. لە چالاکیەکەدا پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، پارتی یەکسانی و دیموکراتیکی گەلان (دەم پارتی) و بنەماڵەی زیندانیان کە لە ئێشکگری دادپەرەورییدان بەشداری بەیاننامە خوێندنەوەکە بوون.

دایکی ئاشتی کوردەت ئەریلماز لە بەیاننامەکەدا ئاماژەی بەوەدا کە لە ڕۆڵەکانیان دوورن، بۆیە ڕۆژی دایکان بۆ ئەوان وەک "ڕۆژی ڕەش" تێپەڕ دەبێت و وتی: "کاتێک لەگەڵ ڕۆڵەکانیاندا شادبوونەوە ئەوکاتە دەبێتە ڕۆژی دایکان بۆ ئێمە. فرۆکە بەسەرمانەوەیە و ئێمە نیگەران دەکەن. هەتابێت گۆشەگیری سەختتر دەکرێت. خواستمانە ئەم کێشانە بەکۆتابێت. کێشەکانی دایکانی کوردیش هەمان کێشەکانی دایکانی تورکە. بانگەوازی من لە هەمووان ئەوەیە؛ شەڕ قۆناغێکی خراپە. با ئاشتی بێتە ئاراوە، لە زیندانەکانەوە تەرم دەگەڕێتەوە، با چیدی دایکان فرمێسک نەڕژن و ئاشتی بەرقەراربێت لەم وڵاتەدا."

دوای خوێندنەوەی بەیاننامەکە، ئەندامانی ئەنجوومەنی گەنجانی دەم پارتی گوڵییان پێشکەشی دایکان کرد.

ئیزمیر                                            

ئەندامانی ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی لە ئیزمیر بە بۆنەی ڕۆژی دایکانەوە لە گۆڕەپانی کۆناک گردبوونەوە و تا ئیسکەلیە ڕێپێوانیان کرد. لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی " دیاری هەر مەزن بۆ دایکان هەبوونی ئاشتییە" بەرزکرایەوە. هەروەها دروشمەکانی "بژی بەرخۆدانی دیکان" و "بژی بەرخۆدانی زیندانیان" وترانەوە.

لە دوای وەستانی ڕێپێوانەکە دایکی ئاشتی حەنیفە زەنگین قسەیکرد و وتی ئەمرۆ ڕۆژێکی غەمگینە بۆ ئەوان، باسی لەوەکرد ڕۆڵەکانیان لە زیندانەکاندا دەکوژرێن و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "ڕۆڵەکانمان لە زیندانەکاندا توشی چەندین نەخۆشی دەبن و دەمرن. وەک هەموو دایکان ئێمەیش خواستمانە لەگەڵ ڕۆڵەکانمان بین. وەک دایکانی دڵ بە برین، وڵاتێکی ئاشتی و دادپەروەرییمان دەوێت بۆ منداڵەکانمان."