تەژەکە-ئە: بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە ١٥ی گوڵاندا لە ستراسبۆرگ ببن!

تەژەکە-ئە بانگەوازی بەشداریکردنی لەو چالاکیەکرد کە لە ١٥ی گوڵاندا لە ستراسبۆرگ ئەنجام دەدرێت و وتی: ڕۆژ ڕۆژی سەفەربەری ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و پشتیوانیکردنی گەریلای تێکۆشەرە."

تەڤگەری ژنانی کودی ئەوروپا (TJK-E) ڕاگەیاندراوێکی بانگەوازی دا و لە ڕاگەیاندراوەکەیدا پیلانگێڕی نێونەتەوی شەرمەزارکرد و یادی شەهیدانی تێکۆشان و قارەمانانی یادکردەوە کە لە دژی پیلانگێڕی بەرخۆدانیان کرد.

ناوەڕۆکی ڕاگەیاندراوەکە بەم شێوەیە:

"ئەو گۆشەگیرییە ڕەها و هێرشانەی لە دژی ڕێبەر ئاپۆ هەیە، لە دژی هەموو گەلی کورد، ژن و مرۆڤایەتییە. بێدەنگی هەموو ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و بە تایبەت سی پی تی وادەکات فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە زۆر زیاتر درێژە بە سیاسەتی پیسی خۆیان بدەن. هەروەها بێدەنگی ڕێکخراوە نێو نەتەوەییەکان بە مانای هاوتاوانی ئەم فاشیزمە دێت.

بۆ گەلی کورد، ژن، گەنجان و هەموو ئازدیخوازان تاکە ڕێگەی دژ بە فاشیزم مەزنکردنی تێکۆشانە. ئەمەش بە گردبوونەوە لە دەوری ڕێبەر ئاپۆدا پێکدێت. ڕۆژ ڕۆژی سەفەربەری ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و پشتیوانیکردنی گەریلای تێکۆشەرە. ڕۆژی بەرزکردنەوەی دروشمی؛ 'ئێوە ناتوانن ڕۆژەکانمان تاریک بکەن' و شایستەبوونە بە شەهیدان. ڕۆژی پێکهێنانی سەرکەوتنی ملیۆنیە کە دروشمی؛ 'ژن، ژیان، ئازادی' بەرزدەکەنەوە.

وەک تەژەکە-ئە لە ١٥ گوڵاندا لە شاری ستراسبۆرگ چالاکی بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام بدەین، چالاکیەکە ببێتە لقێکی گرنگی کەمپینەکەمان. هەروەها چالاکیەکەمان ببێتە دانپێدانێکی جەختکردنەوە پەیوەست بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و پیشاندانی ناڕازیبوون لە بەرامبەر ناتۆ و ئۆپراسیۆنە قڕکارییەکان کە ئەردۆگان ویستی ئەنجامدانێتی. وەک تەژەکە-ئە بانگەوازی لە هەموو ژنان دەکەین بەشداری چالاکیەکەمان بن، کە لە ١٥ی گوڵاندا لە ستراسبۆرگ ئەنجام دەدرێت."