لە دهۆک تەرمی ژنێک دۆزرایەوە

تەرمی ژنێکی گەنج لە ڕووباری دێرەلۆکی سەر بە ناوچەی ئامێدی دۆزرایەوە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی بەدەستهێنراون، دوێنێ ئێوارە تەرمی ژنێکی گەنج لە ڕووباری دێرلۆکی سەر بە ناوچەیی ئامێدی سەر بە دهۆک دۆزراوەتەوە.

هەمان ئەو سەرچاوە ڕایگەیاند تەمەنی ئەو ژنە گەنجە نزیکی ٣٠ ساڵ دەبێت، بەڵام سەبارەت بە ناسنامەی هیچ زانیارییەک نەدراوە. هەروەها ڕاگەیاندرا دوای ئەوەی تەرمەکە دۆزراوەتەوە، لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.