ژنان زیاتر لە ٤٥٠ نامەی "ئیمراڵی"یان نارد بۆ سی پی تی

ئەندامانی مەجلیسی ژنان لە شارەکانی ماینز و ڤیسبادن و بینگن، بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان زیاتر لە ٤٥٠ نامەیان نارد بۆ سی پی تی.

مەجلیسی ژنان لە شارەکانی ماینز و ڤیسبادن و بینگنی ئەڵمانیا لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەی تەڤگەری ژنانی کورد بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، زیاتر لە ٤٥٠ نامەیان نارد بۆ کۆمیتەی ڕێگری لە ئەشکەنجە (سی پی تی).

ژنان دووپاتیان کردەوە، ئەوان گۆشەگیری ئیمراڵی قبووڵ ناکەن و گوتیان، ئەوان تێکۆشانیان بۆ هەڵمەتی "ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد" مەزنتر دەکەن.