چالاکی دانیشتن لە بەرانبەر نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژی سێیەمدا بەردەوامە

چالاکی دانیشتن بۆ خاوەنداریکردن لە بەرخۆدانی زیندانەکان لەدژی گۆشەگیری لە بەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان لە رۆژی سێیەمدا بەردەوامە.

بە ئامانجی شکاندنی گۆشەگیری سەر عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد و کۆتاییهێنان بە فشاری سەر زیندانیان کە زیندانیان لە ٢٧ی تشرینی دووەم لە زیندانەکاندا دەستیان بە چالاکی مانگرتن کردووە، چالاکوانان لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان دەستیان بە چالاکی دانیشتن کردبوو.

چالاکی دانیشتن کە رۆژی دووشەمە بە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا دەستپێکرا، بریار بوو لە ماوەی هەفتەیەکدا کۆتایی پێبهێنرێت. چالاکی دانیشتنەکە ٣ رۆژ بەردەوامە و بۆ چالاکی نادەوری بەردەوامە.

مەتین مینتاش سیاسەتمەدار لەبارەی بەرخۆدانەکە لە چوارچێوەی هەنگاوی 'کۆتایی بە گۆشەگیری' داگیرکەری و فاشیزم بهێنن، کات کاتی ئازادیە' بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات قسەی کرد.

مینتاش وتی، " لە ٢١مین ساڵی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیدا، دەوڵەتی تورکی فاشیست بە ئەشکەنجە و گۆشەگیری دەیەوێت بەرخۆدانی گەلی کورد بشکێنێت. لە رۆژی دووشەمەوە، لەگەڵ سەرما و سۆڵە و ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەبەردەم ئۆفیسی نەتەوە یەکگرتووەکان، چادری بەرخۆدان هەڵدراوە و بۆ ئەوەی داوای رەوای زیندانیان بۆ رای نێونەتەوەیی باس بکەین، دەستمان بە چالاکی دانیشتن کرد. بۆ ئەوەی دەنگی زیندانیان بە جیهان بگەیەنین، ئێمە لە گۆڕەپانەکانداین."

چالاکی دانیشتن لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١ی سوباتدا رۆژی دووشەمە بەردەوام دەبێت.

ف.ق