ئیستەنبوڵ؛ ٣٨ کەس لە دەستبەسەرکراوانی ١ی ئایار زیندانی کران

لە ئیستەنبوڵ ٣٨ کەس کە لە ١ی ئایار رۆژی جیهانی کرێکاراندا دەستبەسەرکراوبوون، بڕیاری گرتنیان بۆ دەرچوو.

لە ئیستەنبوڵ ٦٥ کەس لە گۆڕەپانی ساراچخانە لە ١ی ئایار جەژنی کرێکاران دەستبەسەرکران، دوای پشکنینی تەندروستی، دوێنێ گواسترانەوە بۆ دادگای ئیستەنبوڵ لە چاغلایان.

١٣ کەسیان بە مەرجی چاودێری دادی ئازادکران. ٥٢کەس بە داواکری گرتن و بە بانگەشەی "وەستاەوە بەرامبەر بە یاسای قەدەغەی رێپێوان و خۆپیشاندان و گردبوونەوە"، "پرۆپاگەندە بۆ رێکخراو" و "بەرەنگاربوونەوە کاربەدەستانی کۆمەڵگا" رەوانەی دادگا کران.

لە کۆی ئەو ٥٢ کەسە ١٤ کەسیان لە دادگا بە مەرجی چاودێری ئازادکران و بڕیاری گرتن و زیندانیکردن بۆ ٣٨ کەسیان دەرچوو.

هـ. ب