بە دیمەن

قوربانیانی کۆمەڵکوژی دێرسیم لە کۆڵن یادکرانەوە

لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا بەبۆنەی ساڵیادی کۆمەڵکوژی دێرسیم، چالاکی یادکرانەوە ئەنجامدرا.

بەبۆنەی ٧٨ هەمین ساڵیادی کۆمەڵکوژی دێرسیم کە ٤ ی نیسانی ١٩٣٧ دەستی پێ کرد و تا ساڵی ١٩٣٨ بەردەوام بوو، بە سەرپەرشتی فەدا و کۆنگرەی بونیادنانەوەی دێرسیم و فیدراسیۆنی یەکێتی عەلەویەکان لە ئەوروپا، لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا چالاکی یادکردنەوە ڕێکخرا. لە چالاکییەکەدا وێنەی سەید ڕەزا و قوربانیانی کۆمەڵکوژییەکە هەڵواسرا. پانکارتەکان بە تورکی و کوردی و ئەڵمانی بەرزکرانەوە.

چەندین کوردستانی و نوێنەری ڕێکخراوە دیموکراتیکەکانی ئەڵمانیا بەشداری چالاکییەکە بوون. چالاکییەکە بە گوڵبانگ دەستی پێ کرد. دواتر لەسەر باوی فەدا، پیر جەمال جانان بانگەوازی کرد بۆ یەکگرتنی کوردان لەپێناو ڕێگری لە کۆمەڵکوژیی نوێ.

لەسەر ناوی کۆنگرەی بونیادنانەوەی دێرسیم هولیا یەر ڕایگەیاند پێویستە ئەوەی لە دێرسیم ڕوویداوە بە کۆمەڵکوژی بناسێنرێت. پاشان هونەرمەندانی دێرسیم هاتنەسەر شانۆ و یادەکە کۆتایی هات.