وەزارەتی دەرەوەی سویسرا: ڕێز لە یاسا نێونەتەوەییەکان بگرن

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا سەبارەت بەهێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر کوردستان بەیاننامەیەکی دەرکرد و ڕایگەیاند، دەبێت ڕێز لەیاسا نێونەتەوەییەکان بگیرێت.

وەزارەتی دەرەوەی سویسرا سەبارەت بە هێرشە پاکتاوکاری و جینۆسایدییەکانی دەوڵەتی تورک لە دژی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، زیان لە هاوڵاتیانی مەدەنی دەدرێت و داوای ڕێزگرتن لەیاسا نێونەتەوەییەکانی کرد.

ڕاگەیاندراوەکە بە ناونیشانی "ڕاگەیاندراوی سویسرا لەسەر ڕووداوە توندوتیژییەکانی باکووری سوریا، باکوری عێراق و تورکیا" بڵاوکرایەوە و و تیایدا هاتووە، "سویسرا نیگەرانە لە ڕووداوە توندوتیژییەکانی ئەم دواییە لە باکوری سوریا و باکوری عێراق و تورکیا. داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەین ڕێز لە یاسا نێونەتەوەییەکان بگرن".

ژ.ت