بوڵدان: پێویستە متمانەمان بە دەسەڵات نەبێت و پشتگیری لە یەکتری بکەین

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە ڕایگەیاند، دەسەڵات پشتگیری لە کۆمەڵگا ناکات و داوای کرد بەشداری لە کەمپینی خوشک و برا بکرێت.

پەروین بوڵدان هاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان لەبارەی کۆبوونەی لیژنەی بەڕێوەبەرایەتی ناوەندی پارتەکەی و ڕۆژی سەر سۆشیاڵ میدیا قسەی کرد.

هێرشی سەر مەخموور و گەمارۆ

بوڵدان لێدوانی مستەفا شەنتۆپ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و هێرشی سەر مەخمووری شەرمەزار کرد و وتی، "سەرەخۆشی لە خانەوادەی ئەو ٣ ژنە دەکەین کە لە هێرشەکەی سەر مەخمووردا شەهید بوون و داوا دەکەین هێرشەکان کۆتایی پێبهێنن و حکومەتی هەرێمی کوردستان گەمارۆی سەر مەخموور کۆتایی پێبهێنێت.

'متمانە بە دەسەڵات نەکەن'

بوڵدان ئاماژەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا کرد و وتی، "ئەمڕۆ کۆمەڵگای تورکیا لەدژی ئەم ڤایرۆسە شەڕێکی گەورە بەرێوەدەبات. با هیچ کەسێک متمانە بە رێوشوێنەکان دەسەڵات لەدژی ڤایرۆسەکە نەکات. پێویستە بڕوامان بە دەسەڵات نەبێت. بە تەنها کوورسی خۆیان دەپارێزن و ڤایرۆسەکە وەک هەلێک بەکار دەهێنن."

یاسای لێبۆردن بە دەنگی ئاکەپە و مەهەپە لە پەرلەمان تێپەڕی'

هاوسەرۆکی گشتی هەدەپە لەدژی لێدوانی مستەفا شەنتۆپ سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا لەبارەی یاسای گۆڕینی سزای زیندانیان وتی، "ئەو یاسایە بە تەنها بە دەنگی ئاکەپە و مەهەپە دەرکراوە. بەم یاسایە بکوژ و ئەوانەی دەستدرێژیان کردووە ئازاد دەکرێن.

'ئەوەی گەل ڕزگار دەکات، پشتگیریکردنە لەیەکتری'

بوڵدان لە کۆتایی قسەکانیدا وتی، ئەوەی ڕزگارمان دەکات، پشتگیریکردنە لەیەکتری. ئێمە بەردەوامی بەم هوشیاریەی خۆمان دەدەین. ئەو شتەی لەم دۆخەدا ڕزگارمان دەکات، سیاسەتی دەسەڵات نییە، بەڵکو سیاسەتی پشتگیری کۆمەڵگایە. پشتگیری کۆمەڵگا و هێزە دیموکراتەکانە. ئێمە کەمپینی 'خانەوادەی خوشک و برامان' ڕاگەیاندووە. هیوا گەلەکەمان. هیوا پشتگیری گەلەکەمانە."

ف.ق