لە ساکاریای تورکیا تەقینەوە؛ بەلانیکەمەوە ٣ جەندرمە کوژراون
لە ناوچەی ساکاریا بارهەڵگرێکى فیشەکە ئاگرینەکان تەقییەوە و بەو هۆیەوە بەلانیکەمەوە ٣ جەندرمە کوژراون و ٦ی تریش بریندار بوون.
لە ناوچەی ساکاریا بارهەڵگرێکى فیشەکە ئاگرینەکان تەقییەوە و بەو هۆیەوە بەلانیکەمەوە ٣ جەندرمە کوژراون و ٦ی تریش بریندار بوون.
لە ناوچەی تاشکسگی لە پارێزگای ساکاریای تورکیا بارهەڵگریکى فیشەکە ئاگرینەکان تەقییەوە.
پارێزگاری دەوڵەتى تورک لەو پارێزگایە رایگەیاند، ٣ کەس لە هێزەکانی جەندرمە کوژراون و ٦ کەسی تریش بریندار بوون، کە لەوانەش ٥ یان جەندرمەبوون.
بەپێی بەشێک لە زانیارییە سەرەتاییەکان لەو تەقینەوەیەدا، ئەو کەسانەى کوژراون و بریندار بوون لە هێزە ئەمنییەکان و کەسانی پسپۆری پوچەڵکردنەوەى بۆمب بوون.
ئیدعای ئەوە دەکرێت، تەقینەوەکە لە بارهەڵگرێکی فیشەکە ئاگرینەکاندا روویدا بێت، کە کەلوپەلەکانی کارگەی فیشەکە ئاگرینەکانی ناوچەى هەندەکی ساکاریای تیادا بووە.
٦ رۆژ لەو پێش لە ساکار ٧ کەسی تر لە تەقینەوەیەکدا کوژرابوون
لە ناوچەی هەندەک لە پارێزگای ساکاریای تورکیا لە ئەنجامی تەقینەوەیەک لە ٣ی تەمموزی رابردوودا لە کارگەى فیشەکە ئاگرینەکانی بویوک جۆشکونلار ٧ کەس کوژرابوون و زیاتر لە ١٠٠ کەسیش بریندار بوو بوون. دەستپێشخەریی رۆڵەکانى ئاگر بەرپرسیاریی ئەو تەقینەوەیەیان لە ئەستۆ گرتبوو.
ژ.ت