جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە بورسا چالاکییان کرد
جەنگاوەرانی دەنیز گەزمیشی هەبەدەهە رایانگەیاند، لە ناوچەی ئینەگولی بورسا کارگەیەکی موبیلیاتی سەر بە فاشیستەکانیان دایەبەر ئاگر.
جەنگاوەرانی دەنیز گەزمیشی هەبەدەهە رایانگەیاند، لە ناوچەی ئینەگولی بورسا کارگەیەکی موبیلیاتی سەر بە فاشیستەکانیان دایەبەر ئاگر.
جەنگاوەرانی دەنیز گەزمیشی بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) ١ی ئایار دەوروبەری کاتژمێر ٠٢:٠٠ لە گەڕەکی مەحمودیەی ناوچەی ئینەگۆلی بورسا، کارگەیەکی موبیلیاتی سەر بە فاشیستەکانیان دایە بەر ئاگر. راگەیەندرا کە زیانێکی زۆر بەر کارگەکە کەوتووە.
جەنگاوەران ئەوەیان خستەڕوو کە چالاکیەکە بۆ یادکردنەوەی شۆڕشگێری گەورە دەنیز گەزمیش و هاوڕێکانی کە لە ٦ی ئایاری ١٩٧٢ چوونە ریزی نەمرانەوە، ئەنجامدراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە هەموو گەنجانی تورکیا و کوردستان کراوە کە بەشداری لە ریزەکانی شۆڕشدا بکەن.
هـ . ب