دەستبەسەرکردنەکانی ١ ی ئایار شەرمەزارکرا

لە ڕاگەیاندراوەکانی ئەدەنە و مێرسین، بانگەوازکرا بۆ ئازادکردنی دەستبەسەرکراوەکانی ١ ی ئایار.

پلاتفۆرمی لقەکانی ئەدەنەی کۆنفیدراسیۆنی سەندیکای کرێکارانی جەماوەری (کەسک) پەیوەست بە دەستبەسەرکراوەکانی ١ ی ئایار لە ئیستەنبوڵ، لە پارکی ئینۆنو ڕاگەیاندراوی خوێندەوە. وتەبێژی لقی ئەدەنەی کەسک و سکرتێری سەندیکای کرێکارانی پەروەردە و زانست (ئەگیتەم سەن) جودی ئیمرەک ڕایگەیاند دەیانەوێت لەڕێگەی دەستبەسەرکردنەوە چاوترسێنی بکەن، گوتی: "وەزیری ناوخۆ پاش دەستبەسەرکردنەکان ڕایگەیاند هەڵکوتانەسەر ماڵان بەردەوام دەبێت و پشتڕاستی کردەوە کە دەسەڵات پشت بە فشار و قەدەغە و ستەمکاری دەبەستێت"، ئیمرەک داوای ئازادکردنی ڕۆژنامەوانەکانی کرد.

لای خۆیەوە مەریەم ئەسمەر ڕایگەیاند فشاری کار لە ئیرادەیان ناکات، گوتی: "ئێستە کاتی مەزنکردنی تێکۆشان و ڕێکخستن. تێکۆشانمان لەپێناو وەرگرتنی مافی هەموو هەڤاڵانمان بەردەوام دەبێت".

مێرسین

لقی مێرسینی ئەگیتەم سەن داوای ئازادکردنی دەستبەسەرکراوەکانی کرد، سەرۆکی لقەکە مەحمود سومبول گوتی: "ئەو کارانەی لە ١ ی ئایار ئەنجامدراون، هیچ ڕەوایەتییەکیان نییە".