لە ٣١ شاری تورکیا قەدەغەى چوونەدەرەوە لە ماڵەوە بۆ ٣ رۆژ دەستیپێکرد

لە چوارچێوەى رێوشوێنەکان لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ٣١ شاردا پلانی قەدەغەى چوونەدەرەوە لە ماڵەوە دەستیپێکرد.

لە چوارچێوەى رێوشوێنەکان لە دژی بڵابوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covîd-19) لە ٣١ شاری گەورەی باکووری کوردستان و تورکیا چوونەدەرەوەى هاووڵاتیان لە ماڵەکانیان قەدەغە کرا.

لە ماوەى ئەو ٣ رۆژەدا مارکێتەکان و فەڕن و نانەواخانەکان لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ بۆ ١٤:٠٠ کراوە دەبن.

ژ.ت