کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخموور) کە خەڵکەکەی لەساڵی ١٩٩٠ بەدواوە لە هەرێمەکانی باکووری کوردستانەوە بە زۆر کۆچبەرکران و لە مەخموور جێگیرکران، لە ساڵی ١٩٩٨ەوە لە مەخموور لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندایە و وێڕای فشارە بەردەوامەکان دانیشتوانەکەی ژیانێکی ئازاد و یەکسانیان بونیادناوە.
لەم چەند هەفتەیەیی کۆتاییدا کەمپی ئاوارەکانی مەخموور دووچاری گەمارۆیەکی سەختی حکومەتی عێراقی بوونەوەتەوە، لە ١٢ـی ئایاردا شاندێک بە نوێنەرایەتی گەلی مەخموور سەردانی بەغدادیان کرد بۆ لابردنی فشارەکانی سەر کەمپەکە و لەگەڵ وەزارەتی دادی حکومەتی بەغداد کۆبوونەوە، بەڵام لە پاش گەڕانەوەیان لە بازگەی سەرەکی مەخموور لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراقەوە دەستگیرکران، بەڵام داوی زیاد لە چوار ڕۆژ خۆپیشاندان و گردبوونەوەی بەردەوام بە ئێستاشەوە هیچ زانیارییەک نە بۆ بەرپرسانی کەمپکە و نە بۆ ڕای گشتی بڵاونەکرایەوە، لە لایەن بەرپرسانی ئەمنی عێراقەوە، هەرچەندە پێشتر بەڵێن درابوو دوای چەند کاتژمێرێک بەردەدرێن.
جێگەی ئاماژەیە ئەم فشارانەی سەر کەمپی مەخموور دوابەداوی واژۆکردنی ڕێککەوتنامەی ئەمنی نێوان تورکیا و عێراق دێت کە لە ٧ـی نیسانی ٢٠٢٥ واژۆ کرا، لەگەڵ واژۆکردنی ڕێکەوتنە ئەمنیەکەدا هێزە ئەمنییەکانی عێراق گەمارۆی کەمپەکەیان داوە و تادێت گەمارۆکان زۆرتر دەبێت، بەشێوەیەک گەیاندنی پێدویستییە مرۆییە سەرەتاییەکانی وەک کارەبا، ئاو و خزمەتگوزاری تەندرووستی ڕێگری چوونە کامپەکەیان لێ دەکرێت.
لە دوای زۆربوونی گەمارۆکان ناڕەزایەتییەکان لە دژی گەمارۆیی هێزە ئەمنییەکانی عێراق چ لە مەخموور چ لە ئەرووپا زیاتر بووە، لەو چوارچێوەیەدا لە ئەمڕۆ لە شاری جنێڤی سویسرا گربوونەوەیەکی بەرفروان لە لایەن کوردستانیانەوە ئەنجام درا و داویان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد دەستبەجێ ئەرکی خۆی لە پاراستی دانیشتوانی کەمپی ئاوارەکانی مەخموور بگرێتە ئەستۆ.
دۆسییەک پێشەکشی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا
پێش دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکە شاندێک کە پێكهاتبوون لە پەنابەرانی مەخموور و نوێنەرانی ناوەندی کۆمەڵگەی کوردی دیموکراتیک، دۆسییەکییان پەیوەست بە دۆخی کەمپەکە ڕادەستی کۆمسیۆنی بڵندی پەنابەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UNHCR) کرد. شاندەکە دوایان کرد نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەستۆ بگرێت.
'بێدەنگی هاوبەشی گەمارۆ و ستەمە'
دواتر لە گۆڕەپانی نەتەوەکان (Nations) لە پێش نەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوەیەک ئەنجام درا. لە گردبوونەوەکەدا لە کەسێتی شەهیدانی کادرانی پێشەنگی پەکەکە شەهید عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتووندا خولەکێک ڕێزلێنان لە شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری گیرا و دواتر سیاسەتمەدار نورەدین تورگووت پەیوەست بە دۆخی ئێستای کەمپەکە قسەیکرد و گەلێک زانیاری خستەڕوو.
دواتر لەسەرناوی گەنجانی مەخموور، باریش یامان بە زمانی فەرەنسی خواستەکانی گەلی مەخمووری بۆ ڕای گشتی خوێندەوە
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە کرا بەوەی وێڕای ئەوەی ماوەی ٢٧ ساڵە کەمپەکە لەژێر چاودێری نەتەوە یەکگرتووەکاندایە بەڵام لە لایەن تورکیا، عێراق و پەدەکەوە لە ژێر هێرشی جۆربەجۆری بەردەوام دایە.
دواکارییەکان
لە ڕاگەیاندراوەکەدا لەسەر ناوی دانیشتوانی مەخموور ئەم داواکارییانە کران:
- نوێنەرانی گەلی مەخموور ئازاد بکرێن.
- دەبێت دان بە پێگەی پەنابەری سیاسی بۆ دانیشتوانی کەمپەکە بنرێت.
- کۆتای بە هەموو ئۆپەراسیۆن و گەمارۆدانەکان بهێندرێت.
- دەبێت ناسنامەیی دانیشتوانی کەمپەکە نوێ بکرێتەوە.
- نابێت هیچ ڕێگرییەک لە گەڕانەوەی کرێکاران بۆ ناوەوەی کەمپەکە بکرێت.
- دەبێت لە نێوان حکومەتی عێراق و ئیدارەی کەمپەکەدا دانوستانی ڕاستەخۆ و یاسای دەستپێبکات.
ڕەخنەی بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان کرا
لە ڕاگەیاندراوەکەدا بە توندی ڕەخنەی بێدەنگی نەتەوە یەکگرتووەکان و کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی کرا و گوترا: "نابێت نەتەوە یەکگرتووەکان لە دژی پێشێلکردنی مافەکانی کەمپەکە بێدەنگ بێت."
ڕێکخراوی تاراوگەی کوردانی ئەورووپایش پەیامی پشتیوانیان نارد و دەستنیشانینان کرد هیچ کاتێک دانیشتوانی مەخموور بە تەنها نین و نابن.
چالاکییەکە بە درووشمەکانی "دانیشتوانی مەخموور بە تەنها نین"، "نەتەوە یەکگرتووەکان بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات" و "ڕای گشتی نێونەتەوەیی دەنگ هەڵبڕێت" کۆتایی هات