چەتەیەکی دیکە لە دامەزراوەکانی حکومەتی دیمەشقدا دامەزرا

حارس ئەل ڕیباحی چەتە لە لایەن حکومەتی دیمەشقەوە کرا بە بەرپرسی بەشی دیجیتاڵی میدیای دێرەزۆر، دامەزراندنی چەتە ئەل ڕیباح ناڕەزایەتی ڕێکخراوەکانی ژنانی لێکەوتەوە.

حکومەتی دیمەشق بڕیاریدا چەتە حارس ئەل ڕیباحی وەک بەرپرسی بەشی دیجیتاڵ میدیایی دێرەزۆر دامەزرێنێت. ئەمەش لە کاتێکدا ناوبراو تۆمەتبارە بەچەندین پێشلکاری دژ بە مافەکانی مرۆڤ، هەربۆیە دامەزراندی چەتە ئەل ڕیباحی لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنانەوە ناڕەزایەتی لێکەوتەوە.

چەتە ئەل ڕیباحی دەستی هەیە لە تیرۆرکردنی سەرۆکی گشتی پارتی سوریای ئایندە هەڤرین خەڵەف و شوفێرەکەی، کە لە ساڵی ٢٠١٩دا لە لایەن حاتەم ئەبوو شەرقای سەرچەتەی گرووپی "ئەحرار ئەل شەرقی'یەوە تیرۆر دەکرێت.

بە گوێرەی سەرچاوە یاساییەکانی ئەورووپا، حکومەتی ئەڵمانیا لە ساڵی ٢٠١٩ەوە ناوی چەتە ئەل ڕیباحی خستووەتە لیستی کەسانی داواکراوەوە.