بۆ کادرانی پێشەنگی پەکەکە، عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە شاری گرینشنی کانتۆنی سۆلۆزەرن لە سویسرا مەراسیمێکی شکۆدار ئەنجامدرا. پۆستەری عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە هۆڵەکەدا هەڵواسرا، هەزاران کوردستانی و دۆستەکانیان بەشداربوون و درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" بەرزکرایەوە.
کاراهان: یادی شەهیدان لە تێکۆشانماندا زیندوو ڕادەگرین
پاش خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی شەهیدان، لەسەر ناوی کۆماو، موستەفا کاراهان لە کەسێتی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتوندا شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند پەکەکە پارتی شەهیدانە. ئاماژەی کرد بە تێکۆشانی نیو سەدەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون و گوتی: "یادی شەهیدان لە تێکۆشانماندا زیندوو ڕادەگرین".
یەگەن: ئەوان مەشخەڵی ڕێگەی ئازادیی گەلانن
پاشان خوشکەزای عەلی حەیدەر قەیتان، ئۆلیدا ئۆمورجا گوتی: "ئەوان مەشخەڵی ڕێگەی ئازادیی گەلانن. ئەرکی ئێمەیە ئەو ئەمانەتە شکۆدارە هەڵبگرین و ئەم تێکۆشانە بگەیەنین بە سەرکەوتن".
تەجەشە: نیشانەی بەرخۆدان بوون
لەسەر ناوی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) زاهیر مێردین، ڕایگەیاند عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون بۆ ئەوان نیشانەی بەرخۆدانن و گوتی: "بەڵێن دەدەین، تێکۆشانیان مەزنتر بکەین و خەونەکانیان بەدی بهێنین".
ئانینا: ڕەزا ئاڵتون فێری کردین ببینە بەشێک لە تێکۆشانی گەلی کورد
لەسەر ناوی بزووتنەوەی سۆسیالیستی سویسرا، ئانینا دەربارەی دیدارێکی لەگەڵ ڕەزا ئاڵتون لە ساڵی ٢٠١٦ دوا، ڕایگەیاند چاوپێکەوتن و ناسینی ئەو زۆر گرنگ بوو، دوای ئەوەش چەند جارێک کۆبوونەتەوە، گوتی: "گوتی لەڕێگەی ئەوەوە، توانیمان باشتر کوردستان و پەکەکە بناسین. ڕەزا ئاڵتون نەک هەر پشتگیریکردن لە تێکۆشانی گەلی کورد، بەڵکو فێری کردین ببینە بەشێک لەو تێکۆشانە. لەمەش بەردەوام دەبین".
سنجار: شەهیدان هۆکاری تێکۆشانن
لەسەر ناوی یەژەکە_سە شوکران سنجار گوتی: "شەهیدانمان هۆکاری تێکۆشانن. دەبێت تێکۆشان مەزنتر بکەین تا شایستەی ئەوان بین. لەسەر ڕێچکەی شەهیدان خاوەنداری لە ناسنامەی ژن و بەرخۆدان و ژیانی ئازاد دەکەین".
فوئاد کاڤ: میراتەکەیان ڕێگەمان نیشان دەدات
سیاسەتمەدار فوئاد کاڤ شەهیدانی مانگی ئایاری بیرهێنایەوە و تیشکی خستەسەر ڕۆڵی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون لە دامەزراندن و پێشکەوتنی پەکەکە، گوتی: "دەبێت درێژە بە تێکۆشانیان بدەین. ئەو میراتەی جێیان هێشتووە، ڕێگەمان نیشان دەدات".
کاڤ تیشکی خستەسەر بڕیارەکانی کۆنگرەی ١٢ هەمینی پەکەکە و ئەو پرۆسەیەی لە ڕێبەر ئاپۆ دەستی پێ کردووە، ڕایگەیاند گەلی کورد بە پرۆسەیەکی چارەنووسسازدا تێدەپەڕێت. گوتی: "هیچ شتێک بۆ ئێمە کۆتایی نەهاتووە، قۆناغ و پرۆسەیەکی نوێ دەست پێ دەکات.
لەسەر ناوی مەلەکەپە دووپاتکرایەوە، دەبێت تێکۆشانێکی شایستە بە بەرخۆدانی شەهیدان پێشبخرێت.
مەراسیمەکە بە پیشاندانی سینڤزیۆنێک دەربارەی عەلی حەیدەر قەیتان و ڕەزا ئاڵتون کۆتایی هات.