چاپەمەنی بەلجیکا: هەڵکوتانەسەری میدیا کوردییەکان لەسەر داوای پۆلیسی فەرەنسا ئەنجامدراوە

بەگوێرەی ڕۆژنامەی 'دە ستاندارد'ی بەلجیکی، هەڵکوتانەسەری پۆلیس بۆ سەر چاپەمەنییە کوردییەکان، لەسەر داوای پۆلیسی فەرەنسا بووە.

هەڵکوتانەسەرەکە لەسەر داوای پۆلیسی فەرەنسا بووە

لە هەواڵەکانی ڕۆژنامەی دە ستانداردا بڵاوکراوەتەوە پۆلیسی فیدراڵی دەستیان بەسەر ستۆدیۆکانی چاپەمەنی کوردیدا لە دەندەرلەو گرتووە.

ڕۆژنامەکە ئەوەی دیاریکردووە کە هەواڵەکە لە لایەن دادگایی فیدراڵیەوە پشسڕاستکراوەتەوە، هەروەها هەڵکوتانەسەرەکە لەسەر داوای پۆلیسی فەرەنسا ئەنجامدراوە.

لە هەواڵی ڕۆژنامەکەدا قسەکانی ئۆرهان کلچی تێدا هاتووە و وتراوە؛ بەلجیکا هەوڵدەدات کەناڵی تی ڤی کوردی 'تاوانبار'بکات.

کلچ ڕایگەیاندوە ئەم هەڵکوتانەسەرە پەیوەندی بە دەوڵەتی تورکەوە هەیە و ئەوەی باسکردووە لە تورکیا رۆژنامەوانی سەربەخۆی کورد دەستگیراوون.

کلچ وتی: "وابیرناکەینەوە ئەو شتانەی لێرە ڕوویانداوە، جیاوازبێت لەگەڵ هەڵسوکەوتی پۆلیس لە تورکیادا."

هەر لە ڕۆژنامەکەدا ڕاگەیاندراوەکانی میدیا خەبەر تی ڤی و ستێرک تی ڤی کە لەمرۆدا داویانە، هاتووە.

لەم مانگانەی کۆتایدا فەرەنسا گوشاری خۆیستانەی خۆی لەدژی کوردان زیاترکردەووە. ٣ کوردی دەستگیرکرد و  بە شێوەی چەتائامێز ڕادەستی تورکیایی کردەوە.

هەر لەوکاتەی پۆلیسی بەلجیکا هەڵیکوتاوەتە سەر میدیا کوردییەکاندا، پۆلیسی فەرەنسا هەڵیکوتاوەتە سەر ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک لە پاریس و ٦ کوردی دەستگیرکردووە.