لە ئەنجامی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە هاوڵاتییەک شەهیدبوو

لە بۆردوومانی فرۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هاوڵاتییەک بە ناوی سەرەوە حاجی قادرەوە شەهید بوو.

لە دەرەنجامی هێرشی دوێنێ شەویی فرۆکەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە سنوری برادۆست، هاوڵاتییەک بە ناوی سەرەوەر حاجی ڕەشید شەهیدبوو.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی ڕۆژ نیوز؛ بۆردومانەکە لە سنوری برادۆست بووە و بە دیاریکراوی بۆ سەر گوندی ناودارۆکیان ئەنجام دراوە. ئاماژەش بەوەکراوە بەهۆی بەردەوامی بۆردوومانەکانەوە لەسەر ئەو ناوچەیە، شەوی ڕابردوو نەتوانراوە تەرمی ئەو هاوڵاتییە بدۆزرێتەوە، تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ خەڵکی ناوچەکە تەرمەکەیان دۆزیوەتەوە.

ئەمەش لە کاتێکدایە هەفتەی ڕابردوو لە بەردەوامی بۆردوومانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە بۆسەر باشووری کوردستان، لە گوندی گەڵاڵەی ناوچەی شارباژێری سلێمانی هاوڵاتیەکی دیکە شەهید بوو.