ئەنجامدانی چالاکی بۆ ئاشکراکردن و بڵاوکردنەوەی ئەو واژۆ کۆکرانەوەی کە لەماوەی ١٠ ڕۆژدا لە چوارچێوەی هەڵمەتی جیهانی "ئازادی بۆ ئۆجالان، چارەسەری سیاسی بۆ پرسی کورد"دا لە نێوان ١٣_٢٣ی تشرینی دووەمدا بەڕێوەبرا، لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەرژەنتینەوە بەبێ هیچ پاساوێک ڕێگریی لە ئەنجامدانی چالاکییەکە کرد. بۆیە بۆ شەرمەزارکردنی بڕیارەکە کە دەچێتە خزمەتی دەوڵەتی تورکەوە نوێنەرانی کامپینەکە گربوونەوە و کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانییان ئەنجامدا.
پەرلەمانتارانی ئێف ئای تی ڤیێنا نیاسی، مۆنیکا لاتیجا شۆڵتهاوێر و نیکۆلاس دێل کانۆ لە بەشداری کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەیان کرد، راگەیەندراووێکی هاوبەشیان خوێندەوە و هاوکارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەرژەنتین و دەوڵەتی تورکیان شەرمەزار کرد.
ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن ئەندامی Panuelos en Rebeldía میرتا ئیسرائیل، کە هاوکات یەکێکە لە ئەندامانی کامپینەکە خوێندرایەوە و ئاماژەی بەوەدا ڕێگریکردن لە ئەنجامدانی چالاکییەکە لە لایەن وەزارەتی دەرەوە، بڕیارێکە کە تا ئێستا شتی لەوجۆرە لەمێژووی ئەو وڵاتەدا ڕووینەداوە. بۆیە لە دژی ئەو بڕیارە هەڵمەتەکەیان بەرفراوانتر دەکەن.
'دەبێت بۆ ئازادی ئۆجالان تێکۆشانمان بەهێزتر بکەین'
بەڕێوەبەری پەیوەندییە نێونەتەوەییەکانی CTA Autonoma ژولیان ئاگویری کە ئەندامێکی کامپینەکەیە قسەیکرد و جەختیکردەوە لەوەی هەموو هۆکارێکییان هەیە بۆ بەردەوامیدان و بەهێزکردنی کامپینەکە و وتی: "دەبێت بە بڕیاردارییەوە درێژە بە کامپینەکەمان بدەین. دەبێت هەموو ڕۆڵێک بگێڕین تا ئەوەی ئازادی ئۆجالان مسۆگەر بکەین. ئازادی ئۆجالان بە مانای ئازادی تەواویی گەلان دێت."
لە بەردەمییدا ژولیان ئاگویری جەختیکردەوە لەوەی پێویستە وەک چالاکوانانی فیمیستی پارێزگاری لە شۆڕشی ژنانی کورد بکرێت.
لە کۆتاییدا چالاکوانی فیمنیستی کلاودیا کارۆل قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ڕێگەی ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوییندا پەیوەستە بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ.