لە مونستەر بە خۆپیشاندانێک پشتیوانی لە بەرخودانی رۆژئاوا کرا
لە شاری مونستەری ئەڵمانیا لە دژی هێرشەداگیرکەرییەکانی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، رێپێوانێک ئەنجامدرا. لە رێپێوانەکەدا سڵاو لە بەرخودانی رۆژئاوا کرا.
لە شاری مونستەری ئەڵمانیا لە دژی هێرشەداگیرکەرییەکانی سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، رێپێوانێک ئەنجامدرا. لە رێپێوانەکەدا سڵاو لە بەرخودانی رۆژئاوا کرا.
لە شاری مونستەری ئەڵمانیا لە دژی هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بۆ سەر باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و لەپێناو پشتیوانی دەربڕین لە بەرخودانی گەلانی هەرێمەکە، رێپێوانێک سازکرا.
چالاکیەکە لەلایەن ئەنجومەنی گەلەوە سازکرا و بۆ یادکردنەوەی شەهیدان لە سەرەتای چالاکیەکەدا بەشداربووان یەک خولەک بە بێدەنگی وەستان.
بە دەیان کوردستان، ئەندامانی کۆمەڵەی پشتیوانی رۆژئاوا لە ئەڵمانیا و نوێنەرانی پارتی دی ئای ئی لە هەرێمەکە، بەشدارییان لە رێپێوانەکەدا کرد کە لە یەکێک لە قەرەباڵغترین شەقامەکانی شار ئەنجامدرا.
لە رێپێوانەکەدا سڵاو لە بەرخودانی گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی چەتەکانی دەوڵەتی تورک کرا.