دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە هێرشی کردەسەر شەنگال

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە فرۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشی کردەسەر ئۆتۆمبێلێک لە شەنگال.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە شەنگال بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبرێژکراو دەوڵەتی تورک هێرشێکی ئەنجامداوە.

راگەیەندرا کە لە بۆردومانەکەدا ئۆتۆمبێلێک کراوەتە ئامانج.

لەبارەی ئەنجام و زیانەکانی ئەو هێرشەوە کە لە لۆف و پێچەکانی چیای شەنگال ئەنجامدرا، زانیاری زیاتر بەردەست نەکەوتووە.