لە مارسیلیا چالاکی لە دژی داگیرکارییەکان ئەنجامدرا

ئەندامانی تەڤگەری گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە) لە دژی هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی لەسەر ڕۆژئاوا لە ناو وێستگەی شەمەندەفەری مارسیلیا چالاکی نافەرمی مەدەنیان ئەنجامدا.

لە چالاکییەکەدا کە لەلایەن ئەو گەنجانەوە ڕێکخرا، هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک شەرمەزار کرا و نووسین بە درووشمی "تورکیای فاشیست" و "ئەردۆغانی بکوژ" بەرزکرانەوە.

هەر لە چالاکییەکەدا کە گەنجان لە وێستگەیی شەمەندەفەری مارسیلیا لێکترگردبوونەوە، بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "گەنجانی فیدایی ئاپۆین"یان دەوتەوە.

لە چالاکییەکەدا لەسەر ناوی تەجەشە، ڕۆستەم سەرحەد ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و جەختیکردەوە لەوەی وەک گەنجانی فیدایی ئاپۆیی هەموو کاتێک لە گۆڕەپانەکاندا دەبن لە دژی هێرش داگیرکارییەکانی سەر گەلی کورد.