کەجەدەکە-ئە جەژنی ئێزیی پیرۆز کرد

کەجەدەکە-ئە، بە بۆنەی جەژنی ئێزییەوە پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی ئێزدی و کوردستانیان کرد.

لە بەیاننامەکەدا، دەربەدەر کردن و کۆمەڵکوژییەکانی سەر ئێزدییەکان بەبیر هێنراوەتەوە و ئاماژە بەوە کراوە؛ "لەم کاتەدا هەڕەشەکان بۆ سەر باوەڕ و کولتوری کوردانی ئێزدیمان بەردەوامن. فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە کە عەقڵیەتی داعشی هەیە، لەم مانگە پیرۆزەدا بەردەوامە لە هێرشە کۆمەڵکوژییەکانی بۆ سەر گەلی ئێزدیمان."

هەروەها لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بە هەڕەشەی جینۆسایدی دەوڵەتی تورکی ڕەگەزپەرست و ئەردۆغان بۆ سەر شنگاڵ کرا و وتراوە؛ "بەبۆنەی جەژنی ئێزییەوە، داوا لە ڕێکخراوەکان و ریش سپیانی ئێزدییەکان دەکەین بۆ یەکڕیزی و ڕێکخستنی کۆمەڵگای ئێزدی بەرپرسیارێتی خۆیان لە ئەستۆ بگرن، بۆ بەدیهاتنی پێگەی شنگاڵ و پەرەدان بە بەرخۆدان و خاوەندارێتی لە شنگاڵ لە هەر شوێنێک تێکۆشان بەرز بکەنەوە."

لەکۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە؛ "وەک کەجەدەکە-ئە جارێکی دیکە جەژنی ئێزی گەلی ئێزیدیمان پیرۆز دەکەین و هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە هۆی ئارامی، ستاتۆ و ئازادی بۆ گەلی ئێزیدیمان و هەموو کوردستان."