دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی SMO بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، کاردانەوەکان لە بواری نێونەتەوەییدا بەردەوامە. ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵ لە پارتی سۆسیالیستی سویسرا و ئەندامی کۆمیسیۆنی پەیوەندییەکانی دەرەوە فابیان مۆلینا، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵ لە پارتی لیبراڵ-ڕادیکاڵ ئەلێکس فارینێلی، ئەندامی پەرلەمانی فیدراڵ لە یەکێتی دیموکراتی فیدراڵی ئێریچ ڤۆنتۆبێل، ئەندامی… پەرلەمانی فیدراڵی لە پارتی سەوز بالتاسار گلاتلی و پەرلەمانتاری فراکسیونی ناوەندی (دای میت) ستیفان مۆلەر-ئاڵتەرمات سەرنجیان خستە سەر هێرشەکان وپێشنیارەکانیان پێشکەش بە ئەنجومەنی فیدراڵی کرد و داوای کاردانەوەی جدییان کرد دژ بە هێرشەکانی سەر هەرێمەکانی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا.
هێرشکردنە سەر گەلان هەڕەشەیە
لە پێشنیارەکەدا ڕاگەیەندرا کە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا مەترسی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە دروست دەکات و باس لەوە کراوە، هێرشەکان دژی کورد، ئەرمەنی، سوریانی، ئێزدی و مەسیحییەکان بە واتای هەڕەشەیەکی جددییە”.
دەبێتە هۆی ئەوەی جارێکی تر داعش بە خواستی خۆی هەر کارێک بکات
هەروەها لە پێشنیارەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشەکانی سەر هەرێمەکە شانەکانی داعشی چالاک کردووەتەوە و دەڵێت، "ناسەقامگیری دەتوانێت ببێتە هۆی سەرهەڵدانەوەی گروپە توندڕەوەکانی وەک داعش و ببێتە هۆی کۆچبەری و شەپۆلی نوێی پەنابەرانەوە. بۆیە بەرپرسیارێتی لە چوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکان، دەکەوێتە ئەستۆی سویسراش، هەروەها بۆ کۆتاییهێنان بەم توندڕەوییە بەبێ ئەوەی یاساکانی خۆی پێشێل بکات، دەست بە هەوڵدان بکات.
پێویستە ئەنجومەنی فیدراڵ لەم بوارەوە دەست بە هەوڵدان بکات
لە پێشنیارەکەدا پەرلەمانتاران داوایان لە ئەنجوومەنی فیدراڵی سویسرا کردووە: "پێویستە ئەنجومەن ئامرازە سیاسییەکان بەکاربێنێ بۆ پاراستنی کەمینە نەتەوەیی و ئایینییەکان لە سوریا و کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان لە چوارچێوەی یاسایی خۆیدا، هەموو هەوڵەکانی خۆی بەکاربێنێت.
جێی ئاماژەیە هەموو پەرلەمانتارانی پێنج پارتی سیاسی جیاواز پێشنیارە یاساییەکەیان واژۆ کرد و پێشکەشی ئەنجومەنی فیدراڵی سویسرایان کرد.