تەژەکە-ئە کامپینی نامەناردنی بۆ سی پی تی دەستپێکرد

تەژەکە-ئە لە دژی گۆشەگیری ئیمراڵی کامپینی نامەناردنی بۆ سی پی تی دەستپێکرد و وتی: "هیچ کاتێک ژیانێکی بێ ڕێبەرێتی قبوڵ ناکەین."

کامپینی نامەنەناردن لە تەژەکە_ئەوە

تەڤگەری ژنانی کورد لە ئەوروپا (تەژەکە-ئە) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەو و وتی: " ڕێبەری گەلی کورد بەڕیز عەبدوڵا ئۆجالان ٢٥ ساڵە لە زیندانی ئێمرڵیدا گۆشەگیرکراوە. ماوەی ٣ ساڵیشە بە کردەوەگەلێک کە نمونەی لە جیهاندا نیە، ڕێگە نادرێت بە چاوپێکەوتنی بنەماڵە و پارێزەرکانی."

'بەهۆی بێ بەرپرسیارێتی سی پی تیەوە زیدان گۆڕاوە بۆ ناوەندی ئەشکەنجە'

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ئەرکی سی پی تی یە بچێتە زیندانی ئیمراڵی، نەک تەنها کردەوەی دژە دیموکراتیکی لە وڵاتانی ئەوروپی بەڵکو پێویستە لە تورکیاش بە ئەرکی خۆی هەستێت و کۆتایی بەم کردەوە دژە دیموکراتیکانە بهێنێت.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لەبەر هەڵوێستی گوماناوی سی پی تی ، زیندانەکان لە تورکیادا گۆڕاون بۆ ناوەندێکی ئەشکەنجەدان. پێویستە بەزووترین کات کۆتایی بەم نایاساییەنە بهێنێت، ڕاپۆرتی خۆی بۆ ڕای گشتی بڵاووبکاتەوە و دەسەڵاتدارێتی ئاکەپە-مەهەپەی فاشیست کە بەرپرسیاری ئەم پێشێلکارییانە دادگای بکرێت. پێویستە کۆتای بە بێدەنگی خۆی بهێنێت و لە ڕووی تێکۆشانی مافەکانی مرۆڤەوە تێبکۆشێت."

لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانی ژنانەوە نامە بنێنرێت

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لە قۆناغی دووەمی هەڵمەتەکەدا کە لە ١٩ی نیسانەوە دەستپێدەکەین و لە ڕێگەی ڕێکخراوەکانی ژنانەوە نامە بۆ سی پی تی بنێریین. لە ڕیگەی ئەو نامانەی کە هەر رۆژەو لە وڵاتێکەوە دەنێررێت بۆ سی پی تی، داخوازیەکانمان باسکەین و کۆتای بە گۆشەگیری ٢٥ ساڵەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بهێنین. سی پی تی ئاگادارکەینەوە لە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆی و لە ڕووی مافەکانی مرۆڤەوە هەڵوێست بنوێنێت. جارێکی تر ئەوە دووپات دەکەینەوە ژیانێکی بێ ڕیبەرێتی قبوڵناکەین و بانگەوازی دەکەین لە هەڵمەتی ئازادیدا تێکۆشان بەرفراونتر بکرێت."