وەزیری دەرەوەی ئوستراڵیا بۆ بەرپرسانی رژێمی ئێران: جیهان خەریكە سەیرتان دەكات

وەزیری دەرەوەی كەنەدا رایگەیاند، ئەركی ئەخلاقی وڵاتانی پشتیوانی دیموكراسی ئەوەیە كە لە ژنانی"زۆر ئازا" كە لەشەقامەكانی ئێران خۆپیشاندان دەكەن، پشتیوانی بكەن، وەزیری دەوەی ئوستراڵیاش دەڵێت: جیهان چاودێری ئەو خۆپیشاندانە دەکات.

پنی وانگ، وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا سەرەرای شەرمەزاركردنی سەركۆتی"وەحشیانە"ی خەڵك لەچالاكیە ناڕەزایەتیەكانی ئێران، روو لەبەرپرسانی رژێمی ئێران دەڵێت:"جیهان ئێوە سەیر دەكات".

وانگ، رۆژی پێنج شەممە، 20ی تەشرینی یەكەم، لەكاتی قسەكردن لەكۆبوونەوەی ئۆنلاینی وەزیرانی دەرەوەی ژنی وڵاتانی جیهان كە بەمێوانداری كەنەدا بەرێوە چوو، رایگەیاند"ئوسترالیا لەپاڵ ژنان و كچانی ئێرانی و هەوڵدانیان بۆ یەکسانی و بەهێزبوونی دەوەستێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئوسترالیا ئەوەشی ووتووە؛ من داوا لەحكومەتی ئێران دەكەم دەست هەڵگیرێت لەسەركۆت كردنی ژنان و ناڕەزایەتیەكان.

هاوكات جەختیشی لەوە كردۆتەوە كە ئوسترالیا لەمافی ژنان و كچان بۆ"ناڕەزایەتی ئاشتیخوازانە" و "خۆبەدوورگرتن لەمامەڵەی خراپی بەرپرسانی رژێمی ئێران لەدەسەڵات"، پشتیوانی دەكات.

وانگ، راشیگەیاندوە؛ ئێمە هاوكات پشتیوانی لەبەرابەری ژنان و كچانی ئێرانی دەكەین.

لای خۆیەوە ملانی جولی، وەزیری دەرەوەی كەنەدا لەو كۆبوونەوەیەدا ئاخاوت و دەڵێت؛ ئەركی ئەخلاقی ئەو وڵاتانەی كە لایەنگەری دیموكراسین لەو ژنانە"زۆر ئازا"یە كە لەشەقامەكانی ئێران خۆپیشاندان دەكەن، پشتیوانی بكەن.

جولی جەختیشی كردەوە؛ ژنی ئێرانی بەئاشكرا و بەبێ پەردە قسە دەكەن. ئەو ئێدی نزیكبوونەوەی حكومەت"رژێمی ئێران" لەسەر رۆڵی ژنان لەكۆمەڵگە و ئەوەی كە چۆن چۆنی دەبێت جل و بەرگ لەبەر بكەن و چۆن بجولێنەوە قەبوڵ ناكەن.

وەزیرانی دەرەوەی ژن لەوڵاتانی جیهان، رۆژی رابردوو لەكۆبوونەوەیەكی ئۆنلاین سەبارەت بە"سەركۆتی بێ بەزییانەی ناڕەزایەتیەكان لەئێران"وتووێژیان كرد.

هـ . ب