ڕۆڵی ڕاستەقینەی پاراستن و هێزی دژە تیرۆری پەدەکە

بنەماڵەی بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان قەد ئازادی و سەربەخۆیی کوردستانیان نەپاراستووە. کەواتە وتنی 'دروستکردنی دەوڵەتی کوردی' درۆیە. بۆیە هەمیشە دژ بە پەکەکەن.

خیانەت و ئانکیدۆەکانی سەردەم

بارزانیەکان و دەسەڵاتی پەدەکە بەردەوام گەورە داگیرکەرەکانی خۆیان کە کوردستانیان داگیرکردووە ڕازی کردووە. خەسڵەتی سەرەکی ئەو پەیوەندیانەی کە لەگەڵ داگیرکەران دروستیان کردووە ئەوەیە کە دژایەتی بزووتنەوەکان و بەشەکانی دیکەی کوردستان بکەن.

مێژووی کوردستان مێژووی خیانەتی تراژیدی و داستانی بەرخۆدانە. ڕێبەر ئاپو، خیانەتی ئانکیدو و بەرخۆدانی هونبابا لە داستانی گلگامێش دا، ئەم ڕاستییە مێژووییە دەخاتە ڕوو و لەگەڵ هارپاگوس، کە دەستی هەبوو لە ڕووخانی ئیمپراتۆریەتی ماد، لەگەل دنیای ئەمڕۆ بەراوەردی دەکات. نەریتی خیانەت کە لە ئانکیدوەو دەستی پێکرد بەردەوام ڕۆڵێکی نیگەتیڤ و تاریکی لە ژیانی گەلی کورددا هەبووە. لەبەر ئەوەی بابەتەکەمان مێژووی کوردستان نییە بۆیە تیشک دەخەینە سەر خیانەتی ئێستای بنەماڵەی بارزانی ئەو کەسانەی ڕەوڵی ئانکیدوی سەردەم دەگێڕن و وەک ڤایرۆسی شێرپەنجە کەوتوونەتە گیانی گەلی کوردەوە. ئێمە باس لە پاراستن و ڕێکخستنی بنەماڵەی دژە کورد و دژە تیرۆری پارتی دەکەین.

کورتەیەک لە مێژووی بارزانییەکان

بۆ تێگەیشتن لە واقیعی هاوکاری و خیانەت لە بنەماڵە ئەمڕۆژییەکاندا، کەمێک دەگەڕینەوە بۆ مێژوو و دواتر لەگەڵ سەردەمی ئەمڕۆمان بەراوەردی دەکەین هەتا یارمەتیدەرمان دەبێت بۆ ئەوەی زیاتر لە ڕاستییەکان تێبگەین. توێژەران بە دوو شێوە هەڵسەنگاندن بۆ هاتنی بارزانییەکان لە دەرەوە دەکەن. یەکەم؛ پێدەچێت لە باکور کوردستانەوە هاتبن و لە ئامێدیە و دەڤەری بارزان نیشتەجێ بوونە. دووەم بانگەشە ئەوەیە کە ئەوان بنەماڵەیەکی جولەکەن کە لە سەردەمی نەبوکدنەسردا هاتوون و لە ناوچەی باشوری کوردستان نیشتەجێ بوون. هەرچەندە توێژەران گریمانەی جیاوازیان لەسەر ناسنامەی خێزانەکە خستووەتەڕوو، بەڵام خاڵە هاوبەشەکە ئەوەمان بۆ دەردەخات کە بارزانییەکان لە شوێنێکی دیکە و دواتر هاتوونەتە کوردستان. کەواتە وشەی ڕەسەنی بارزان و بارزانی لە کوێوە هاتووە؟

بارزان پێش لە بنەماڵەی بارزانی بوونی هەبووه

بارزان ناوی ناوچەیەکی جوگرافیای کوردستانە. یەکێتی هۆزەکانی بارزانی لە کۆنفیدراسیۆنی هۆزە کوردەکان (مزوری، دۆلەمەڕی، بروژی و شێروانی) پێک هاتووە و لەو ناوچەیە دەژین. ئەم یەکگرتنە زۆر پێش لە بنەماڵەی بارزانی بوونی هەبووە. سەردەمی پێش کوردستان ئەم بنەماڵەیە لە ڕووی مێژووییەوە زۆر ناسراو نەبووە و زۆربەی زانیارییە بەردەستەکان یان پارچە پارچە ن یان بەشێوەیەک شاراوەن. بەڵام ئاشکرایە کە کوردستان لەسەر چ یەکڕیزی ڕۆحی و یادەوەرییەک دامەزراوە. ناوی بارزان لە هەرێمەکەدا بە عاشقانی نیشتمان ناسراوە. بنەماڵەی بارزانی سەرەتا هاتوونەتە ئامێدی، زاخۆ و دهۆک و دواتر هاتونەتە کەناری ڕووباری زاپ کە ئەو کاتە پێی دەگوترا زێ و لە گوندەکانی بیلە و دۆرە نیشتەجێ دەبن کە پێیان دەوترا "ماڵباتا بارزانی" کە مانای "بنەماڵەی بارزانی" دێت کە مانای "خێزانی سەر ئاوی زاپ" دەگەیەنێت. نەک هەر ئەم بنەماڵەیە بەڵکو پێشتریس بە دانیشتووانی کەناری ڕووباری زاپ بە ناوی بارزان لە ڕابردوودا ناو دەهێنران کە هیچ پەیوەندییەکی خێڵەکی و عەشیرەیی نییە بە بنەماڵەی بارزانیەوە، بەڵکوو لەگەڵ مەزهەبی نەقشبەندی لە ساڵانی ١٨٥٠ لە باشووری کوردستان دێنە پێشەوە و هۆزێکی ساختە بە دەستی خۆیان دروستکردووە.

سەرچاوەکانی دەسەڵاتی مەسعوود بارزانی

لەبەر ئەوەی بابەتەکەمان سێانی مام و کوڕ و برازایە زیاتر پەیوەندی بە بنەماڵەی مەسعود بارزانی و نەریتی خیانەت لە پێناوی کوڕ و برازاکانیەوە هەیە. مەسعوود بارزانی لەگەڵ کچی محەممەد خالید کوڕی شێخ بارزان هاوسەرگیری کردووە. دایکی لە هۆزی زێباریە. ئەمە دەسەڵاتی خێڵەکی و ئایینی پێ دەبەخشێت. ئەم دوو سەرچاوەیەی دەسەڵاتی مەسعوود بارزانی لە ئیدریس برای گەورەی بەهێزتر دەکەن و دەبێتە هۆی ئەوەی ببێتە میراتگری باوکی.

پێویستە سەرەتا ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم وتارە بەم تێگەیشتنە بە گشتی باس لە عەشیرەتی بارزانی و پەدەکە ناکات. هەم لە بنەماڵەی بارزانی و هەم لەناو پەدەکەدا بێگومان کەسانی نیشتمانپەروەر هەن ئەم وتارە بە هیچ شێوەیەک ئەو کەسانە ناگرێتەوە لەبەر ئەوەی دڵسۆزی گەل و وڵاتەکەیانن. مەبەست لەم وتارە ئاشکراکردنی ڕێچکەی خیانەتە کە بە شێوەیەکی سێ کەسی مەسعوود، مەسرور و نێچیرڤان بارزانی بە بەڵگەوە تێدا بەشدارن.

لە هەر شوێنێک دەستوەردانیان کردبێ، زیانیان پێگەیاندووە

مێژووی بارزانی و پەدەکە کەلتوورێکی بنەماڵەییە کە تێیدا هاوکاری و خیانەت تێکەڵاون و سەرچاوەی سەرەکی ئەو عەقڵیەتەیە کە زیانی بە کوردستان گەیاندووە. لە مێژووی گەلاندا خیانەت زۆر کراوە. مرۆڤ ناتوانێت نموونەیەکی دەست بکەوێت کە هێندەی بارزانییەکان هەڵهاتن و تەسلیمبوون لە ناخیاندا بووبێت. بارزانییەکان لە هەر کوێیەک کە دەستوەردانیان لە کاروباری کوردستاندا کردبێ، کوردانی نیشتەجێی ئەو شوێنەیان دابەش کردووە و ڕێبەرایەتی و تێکۆشانەکەیانیان هەڵوەشاندووتەوە. وڵاتپارێزان و کەسانی ناودار کە لە بەشەکانی کوردستانەوە پەنایان بۆ  هەرێمی ڕزگارکراوی باشووری کوردستان لە عێراق بردبوو، بە دەستی زوڵمی پەدەکەوە زۆر زەرەرمەند بوون. بۆ نموونە؛

*سلێمان موعینی یەکێک لە ڕێبەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن پەدەکەوە کوژرا و تەرمەکەی ڕادەستی ساواک (ئیتلاعاتی ئەو سەردەمەی ئێران) کرا.

*سکرەتێری گشتیی پەدەکەی ڕۆژهەڵات، ئەحمەد تۆفیق، ئەوەندە لەلایەن بارزانیەوە ستەمی لێکرا، دواجار ناچار بوو ڕوو لە بەغدا بکات و دواتر لە ساڵی ١٩٧٢ لەلایەن هێزەکانی بەعسەوە لە بەغدا کوژرا.

* سەعید ئەلچی یەکێک لە ڕێبەرانی پەدەکە لە باکووری کوردستان(پەدەکە-ت) و پاشان دکتۆر شوان (سەعید کرمزی تۆپراک) بە فەرمانی بەرێوبەری پەدەکە(بارزانی) ئەشکەنجە درا و بە شێوەیەکی دڕندانە کوژرا.

حیزبە کوردییەکان لە باکوور و ڕۆژهەلاتی کوردستان بەم شێوەیە بەدەستی بارزانی ڕووبەڕووی لەناوچوون و ئیفلیچی بوونەوە. ئەم دۆخە لەسەر داوای ناوەندە ئیستخبارییەکانی ساواکی ئێران و میتی تورکیا ڕوویدا. هەرجۆرە دەستێوەردانی دەسەڵاتدارانی پەدەکە لە کاروباری ناوخۆی بزووتنەوە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان زیانێکی گەورەی بە یەکڕیزی هێزەکانی ئەوێ و تێکۆشانی هاوبەشیان گەیاندووە. بە هەمان شێوە بزووتنەوەی کورد لە لوبنان کە چالاکانە مامەڵەی لەگەڵ کێشەی پەنابەران و پەناخوازانی کورد دەکرد، بە هۆی دەستێوەردانی دەسەڵاتدارانی پەدەکە ڕووبەڕووی ناکۆکی ناوخۆیی بووەوە. بەکورتی بارزانییەکان و پارتی دیموکراتی کوردستان ئەرکی سەرەکی خۆیان لە پارچەکردنی هێز و وزەی کۆردان لە بەشەکانی دیکەی کوردستان بەکار هێناوە. ئەمڕۆش بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە درێژە بەم ئەرکەیان دەدەن و هەوڵی ئەوەیان داوە ڕەزامەندی ئاغاکانیان بەدەست بهێنن. هەرچەند ناوی "پارتی دیموکراتی کوردستان"ـە، بەڵام لەڕووی کرداریەوە، بەدڵنیاییەوە شایەنی نازناوی "پارتی خیانەتکاری کوردستان"ـە، وەک ئەوەی کە گەلەکەمان زۆر بە جوانی وەسفی دەکەن.

دژی بزووتنەوە و بەشەکانی تری کوردستانن

بارزانییەکان و دەسەڵاتدارانی پەدەکە بەردەوام ئاغا داگیرکەرەکانیان کە کوردستانیان داگیرکردووە ڕازی کردووە. مەبەستی سەرەکی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ هەر هێز و لایەنێکی دەرەکی لە سەر بنەمای دژایەتی لە گەڵ بزووتنەوە و بەشەکانی دیکەی کوردستان بووە. تەنانەت ئەمەش بەڵگەیە لەسەر سیمای دژە کورد و کوردستانی بوونی بارزانی و پەدەکە. بارزانیەکان قەد مەبەستیان پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی کوردستان و چەسپاندنی یەکڕیزی کوردستان نەبووە بە هێچ شێوازێک. بارزانیەکان وەک ئەو دەڵاڵانەی کە بە جلی کوردییەوە دەردەکەون، لە پێگەی کوردبوون وەک ئامرازێک بۆ بەرژوەندی خۆیان بەکاریان هێناوە. لەم ڕوانگەیەوە ئەگەر بارزانییەکان بە بەشێک لە میللەتی کورد بناسین کارێکی هەڵەیە و ئەوەندەی تر شەرعیەت بە خیانەتکارییەکانیان دەبەخشرێت، ڕەنگە کردەوەیەکی نەشیاو بێت کە بەرامبەر گەلەکەمان بکرێت. بۆیە پێناسەی دروست ئەوەیە کە پێگەی ڕاستەقینەی بارزانیەکان لە وڵاتپارێزیدا بناسرێت واتە لە بەرژوەندی گەلی کورددا کاریان کردووە یان بەرژوەندی داگیرکەران.

هەمیشە پشتی بە هێزە بیانییەکان بەستووە

بارزانیەکان قەد نوێنەرایەتی خواست و داواکارییەکانی کوردیان نەکردووە. ئەوان قەد خاوەن ئیرادەی خۆیان نەبوونە و بەردەوام پشتیان بە هێزە بیانییەکان بەستووە. ئەوان ویستوویانە کۆمەڵگای کوردی بەو جۆرە بێ ئیرادە و مەحکوومی هاوکاری و تەسلیمبوونیان بکەن. بارزانیەکان هەمیشە وەک دژە سەرهەڵدان و شۆڕش زیانیان بە گەلی کورد گەیاندووە و بەردەوام هەوڵی ئەوەیانداوە پەرە بە هاوکاری و هەڵاتن و تەسلیمیەت بدەن. لەم ڕوانگەیەوە بارزانیەکان ئەرکی دژە شۆڕش و سەرهەڵدانیان لە کۆمەڵگای کوردیدا جێبەجێ کردووە لە سەر ئەو بنەمایە هێرشیان کردووتە سەر شۆڕشەکانی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و شۆڕشی کوردستانیان هەڵوەشاندووتەوە. ئێستا لە کەسایەتی پەکەکەدا بە شێوەیەکی زۆر قیزەوەن دەستیان بە هەرجۆرە هاوپەیمانێتییەک لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەر و مرۆڤکوژی تورکدا کردووە بۆ لەناوبردنی شۆڕشی باکوری کوردستان، لەم ڕووەوە بارزانی و پەدەکە جەلاد و بکوژی شۆڕشگێڕان و سەرهەڵدانەکانی کوردستانن.

شەڕەکانیان لە دژی کوردانی ئازادە

ئەرکی سەرەکی بارزانیەکان و پارتی لەسەر بنەمای دژایەتیکردنی تێکۆشانی ئازادیخوازی کوردستانە، هەمیشە لە دژی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد وەک ئەرکێک وەستاوەتەوە. ئۆلیگارشی بنەماڵەی بارزانی خۆی بە خاوەن و گەورەی کوردستان دەزانێت. دەیویست ڕێکخراوە شۆڕشگێڕییەکانی کوردستاندا بە خۆیەوە گرێدراو بکات تا بتوانن سەرەتا شانبەشانی داگیرکەرانی کوردستان خزمەتیان بکەن. بارزانی و پارتی بەهەمان عەقڵییەتەوە لەگەڵ تەڤگەری ئازادیی کوردستاندا نزیک بوونەوە و پێکدادان ڕوویدا، لە کاتێکدا کە لە قۆناغی گروپێکدا بوو لە ڕێگەی ڕێکخراوی ستێرکا سوور و پاشان لە ڕێگەی kuk وە هێرشی کردە سەر و هەوڵی لەناوبردنی سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کوردی دا. لە ساڵی ١٩٨٣ڕێککەوتننامەیەکی سیاسی لەسەر فراوانبوونی بزووتنەوەی ئازادی کورد بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و دامەزراندنی لە باشووری کوردستان واژۆ کرد، بەڵام لەگەڵ هەڵگیرسانی شەڕ و تێکۆشانی چەکداری لە ١٥ی ئابی ١٩٨٤پەدەکە ترسا و داوای لە ڕێبەر ئاپۆ کرد شەڕ ڕابگرێت ئەگینا لەسەر بنەمای ئەو بەڵێنەی بە داگیرکەرانی داوە دەست بە شەڕکردن لەگەڵ بزووتنەوەی ئازادیی کورد دەکات. کاتێک پەکەکە شەڕی گەریلایی خۆی لە دژی دەوڵەتی داگیرکەری تورک فراوانتر کرد و گورزێکی کاریگەری بە دوژمن گەیاند، لە چوار پارچەی کوردستان هێز و پشتیوانی پەیدا کرد. بارزانی و پەدەکە ئەمەیان پێ قبووڵ نەکرا. عەقڵییەتی بارزانی کە خۆی بە خاوەن و گەورەی کوردستان دەزانێت ڕق و کینەی بەرامبەر بە پەکەکە کە دەستی کرد و بە بەڵێنەی کە بە داگیرکەرانی کوردستان دابووی دوژمنایەتی بارزانی لەگەڵ پەکەکە دەستی پێکرد و گەورەتر بوو، دوژمنایەتی پەدەکە و بارزانیەکان لە دوژمنایەتی حکومەتی تورکیا دژ بە پەکەکە زیاترە. بارزانی لە لێدوانەکانی بۆ بەرپرسانی تورکیا، دەڵێت "پەکەکە پێش ئێوە دوژمنی ئێمەیە" ئەو ڕاستییە ئاشکرا دەکات.

دیبلۆماسی لە گەڵ دەوڵەتی تورکیا

بارزانیەکان و پارتی لەگەڵ کۆماری تورکیا بۆ دڵنیابوون لەوەی کە پەکەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" بناسرێت و بخرێتە لیستی تیرۆرەوە چالاکی دیپلۆماسی بەرفراوانیان ئەنجامدا. لە ئەنجامی هەوڵە قێزەونەکانیان، بزووتنەوەی ئازادی کوردستان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا وەک "ڕێکخراوێکی تیرۆریستی" ناسێنرا و چالاکیەکانی قەدەغە کرا. هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان لە ڕێگەی پیلانگێڕی نێودەوڵەتیەوە ڕۆڵێکی گرنگی هەبوو لە ڕادەستکردنەوەی ڕێبەر ئۆجالان بۆ کۆماری تورکیا. دەستپێکردنەوەی تێکۆشانی چەکداری تەڤگەری ئازادی لە ١ی حوزەیرانی ٢٠٠٤کۆماری تورکیای تووشی شۆک کرد و نیگەرانییەکی گەورەی بۆ پەدەکە دروست کرد.

لە گەڵ حکومەتی تورکیا هاوپەیمانی دروستکرد

حکومەتی داگیرکەری تورک بەهۆی سیاسەتی جینۆسایدکردنی دژ بە گەلی کورد، نەیدەویست بە فەرمی دان بە باشووری کوردستاندا بنێت، ئامانجی نەهێشتنی پێگەی فیدرالی بوو لە هەرێمەکەدا. هەرچەندە دەستپێکردنەوەی تێکۆشانی چەکداری لەلایەن بزووتنەوەی ئازادیی کوردستانەوە پلانەکانی کۆماری تورکیای پووچەڵ کردەوە، حکومەتی تورک دەیویست هێزی خۆی و بزووتنەوەکە بە دەستپێکردنی هێرشێکی نوێی دەرەوەی سنوور لە زاپ کە لە ٢١شوباتی ٢٠٠٨ ڕوویدا تاقی بکاتەوە. سوپای تورک بە هۆی بەرخۆدانی گەریلاکانەوە و خستنە خوارەوەی هەلیکۆپتەری جەنگی کۆبرا و دەیان سەربازی کوژراو لە شەڕێکی یەک هەفتەییدا ناچار بوو لە ٢٨ی شوباتی ٢٠٠٨ پاشەکشە بکات. ئەمە بۆ حکومەتی تورکیا زۆر قورس بوو.

دوای ئەم شکستە دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر دانی بە پێگەی باشووری کوردستاندا نا و پەیوەندیی فەرمی لەگەڵدا دروستکرد و بێگومان لە بەرامبەر ئەم دانپێدانانەدا پارتی جارێکی تر شانبەشانی کۆماری تورکیا لە دژی بزووتنەوەی ئازادیی کورد وەک ئەوەی لە ڕابردوودا کردی شەڕ دەکات. بەتایبەتی لە ساڵی ٢٠١٢ دا لەگەڵ ڕوودانی شۆڕشی ڕۆژئاوا و چڕبوونەوەی شەڕی گەریلایی پەدەکە لایەنگری خۆی بۆ دەوڵەتی داگیرکەری تورک نیشاندا. شکست لەبەرامبەر داعش لە ساڵی ٢٠١٤ و لە بەرامبەر حکومەتی عێراق لە دوای ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە ساڵی ٢٠١٧ بووە هۆی کەڵێنێکی گەورە بۆ پەدەکە و هەوڵی چارەسەری لە ئامێزی دەوڵەتی تورکدا دەبینیەوە. لەسەر ئەو بنەمایە پەدەکە دژ بە پەکەکە لە باشوور و ڕۆژئاوا و شنگاڵ لە گەڵ دەوڵەتی تورک دەستی بە شەڕی خیانەتکارانە کرد. هەرچەندە شەڕەکە لە سەرەتادا بە شێوەیەکی سەرەکی هەواڵگری و ئایدۆلۆژی بوو، لەگەڵ هێرشی سەربازی بۆ سەر هەرێمی زینی وەرتێ لە ساڵی ٢٠٢٠ و هەرێمەکانی گارێ لە ساڵی ٢٠٢١، بەڵام لە ماوەی ٢٠٢٢-٢٠٢٣، ئێستا پەدەکە لەگەڵ دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆتە بەشێکی گرنگی شەڕی چالاک لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان.

قسە لەسەر پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی درۆیە

بنەماڵەی بارزانی و پارتی قەد بەرگرییان لە ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان نەکردووە و قسەوباسیان لەسەر دامەزراندنی دەوڵەتێکی کوردی درۆیە و بۆ پاراستنی بەرژەوەندی بنەماڵەیی بەکاری دەهێنن. وەک عەرەبەکان دەسەڵاتداریەکی پاشایانەیان دەوێت. ئامانجیان بە قوربانی کردنی پارچەکانی دیکەی کوردستانە و لەناوبردنی هێزە شۆڕشگێڕەکانە. بنەماڵەی بارزانی و پارتی کە بزووتنەوەی ئازادیی کورد بە ڕکابەر و ڕەقیبی خۆیان دەزانن هاوکاری هەموو داگیرکەرانی کوردستان دەکەن و بەردەوامن بۆ لەناوبردنی ئەو بزووتنەوەیە. ئەڵبەت ئێمە وڵاتپارێزانی ناو پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەڵسەنگاندنەکانماندا دووردەخەینەوە و مەبەستمان ئەوان نییە. ئەگەر ئەم هێرشە هاوبەش و هاوکارییانەی بنەماڵەی بارزانی و پارتی بە هەڵوێستی توندی گەلی کورد و ڕای گشتی ڕانەگیرێت ئەوا کوردستان باجێکی زۆر دەداتەوە، ئەم خاکە دوای جەنگی جیهانی سێیەم لە مەترسی مان و نەماندایە دەبێت هەموو کوردێکی وڵاتپارێز ئەوە بزانێت کە ئەگەر خیانەتی بارزانی و پارتی بێکاریگەر نەکرێت، زیانی ستراتیژی بە کورد دەگەیەنێت و دەبێت بەو شێوەیە هەڵسوکەوت بکرێت.

لەبەرچی ئەردۆغان سوپاسی بارزانیەکان دەکات؟

پارتی دیموکراتی کوردستان هەموو پێداویستییە ژیرخانەکان و هەواڵگرییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دابین دەکات. لە هێرشەکانی دژی گەریلاکاندا، ئاڵای حکومەتی تورکیا و پارتی شان بە شانی یەکتر دەشەکێنەوە. پەدەکە شارەکانی بۆ سوپای داگیرکەری تورک کردووتەوە و بەرەو هەرێمەکانی گەریلا ڕێگایان بۆ دەکێشێ و پێکەوە لە دژی گەریلاکانی ئازادیی کورد شەڕ دەکەن، پێناسەکردنی بنیات و پێکهاتەی پەدەکە کە بکوژی هەزاران کەسایەتی وڵاتپارێز و کادیر و گەریلایە دەبێت لەو ڕوانگەوە بکرێت. ئەگەر تەنیا وەک هاوکاری و لایەنگری باسی بکرێت شێواندنی ڕاستی و حەقێقەتە. لەبەر ئەوەیە کە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری مرۆڤکوژی تورک بە ئاشکرا سوپاسی پەدەکە دەکات کە لەگەڵ حکومەتی تورکیا لە کوشتنی وڵاتپارێزان، پێشەنگەکان، گەریلا، منداڵان و ژنانی کورد هاوکارییانی کردووە، لەبەر خزمەتەکانی بە دوژمنی فاشیستی تورک کە دەیەوێت کوردان کۆمەڵکوژ بکات، سوپاسی بارزانیەکان دەکات. پێویستە هەموو وڵاتپارێزانی کورد لەو ڕوانگەوە بیر بکەنەوە کە ئەردۆغانی بکوژ کە ڕۆژانە منداڵ و ژنمان لە ڕۆژئاوا و باشور دەکوژێت، بۆخۆی سوپاسی بارزانیەکان دەکات، بۆیە یەکەمین پرەنسیپی وڵاتپارێزی ئەوەیە کە هەڵوێستێکی کرداریی و بەرجەستە لەبەرامبەر خیانەتی بارزانی و پەدەکەدا نیشان بدرێت.

'بەشی دووەم لە ڕۆژانی داهاتوودا دادەبەزێت'