هونەرمەندان گڵکۆیەکی تایبەتیان بۆ میر پەروەر دروست کرد

گۆرانیبێژان و هونەرمەندانی بزوتنەوەی کولتوور و هونەری دیموکراتیک (تەڤ-چاند)، بۆ هاوڕێ هونەرمەندەکەیان، میر پەروەر کە لە پاریس تیرۆر کرا و دایکی ئەو هونەرمەندە، گڵکۆیان دروستکرد.

میر پەروەر لە کۆمەڵکوژی پاریس لەگەڵ ئەڤین گۆیی و عەبدوڕەحمان کزل شەهید کرا. هاوڕێ و دوستانی ئەو هونەرمەندە لە تەڤ-چاند لە فەڕەنسا، بە شێوەیەکی تایبەت گڵکۆیان بۆ میر پەروەر و فیلیز ئایدن-ی دایکی دروست کرد.

ئولاش کێلاشین، ڕێناس دەمهات، دیار ماهرۆڤی، نوارین، فارقین ئازاد و چەندین هونەرمەندی دیکە گڵکۆیان بۆ میر پەروەر و دایکی دروستکرد.

هونەرمەندان لەوبارەیەوە ڕایانگەیاند: ٩ مانگ بەسەر کۆمەڵکوژییەکە تێپەڕیووە، وتمان، دەبێت شتێک بکرێت، لەگەڵ هاوڕێ هونەرمەندەکانمان لە فەڕەنسا بیرۆکەی دروستکردنی گڵکۆیەک بۆ میر و فیلیزی دایکی تاوتوێ کرد. بڕیارماندا گڵکۆیەک دروست بکەین، کە بنەماڵەش لەسەری هاوڕابوون".

هاوڕێیانی هونەرمەندی، میر پەروەر پێشتریش لە ڕێگەی ئینتەرنێت و لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵمەتێکیان بۆ ئەو بنەماڵەیە دەستپێکردبوو، بەڵام بەهۆی کارەساتی بوومەلەرزەکەوە نەیانتوانی درێژە بە هەڵمەتەکەیان بدەن.

ژ.ن