کتێبی "چیرۆکی ژنانی وێژەوان" بڵاوکرایەوە

کتێبی نوێی ڕۆژنامەنووس و نووسەر ڕۆزا مەتینا بە ناوی "چیرۆکی ژنانی وێژەوان" بڵاوکرایەوە. نوسەر دەڵێت: بەهۆی کاریگەریی ئەرێنیی چیرۆک لەسەر زمان و کۆمەڵگە و وێژە نووسینی چیرۆک بۆ ژنان زۆر گرنگ و تایبەتە".

ڕۆژنامەنووس و نووسەر ڕۆزا مەتینا کتێبەکەی بە ناوی "چیرۆکی ژنانی وێژەوان" بڵاوکردەوە. بەرهەمی "چیرۆکێ ژنانی وێژەوان" کە بە هاوکاری ژنان ئامادەکراوە، لە ٣٥ چیرۆک و ١٩٢ لاپەڕە پێکهاتووە. مەتینا سەبارەت بەم کتێبە تازە چاپکراوە و ناوەڕۆکەکەی و گرنگی کتێبەکە لە زمان و ئەدەبی کوردیدا بۆ ئاژانسی ANF قسەی کرد.

رۆزا مەتینا بەم شێوەیە باسی ناوەرۆکی کتێبەکەی کرد: کتێبی "چیرۆکی ژنانی وێژەوان" ژمارەیەک چیرۆکی لە خۆی گرتووە و ئەو چیرۆکانە بە هەستی ژنانەوە هۆنراونەتەوە.لەسایەی چیرۆکەوە مرۆڤ لە مێژوو، کولتور، هونەر، راستی کۆمەڵگای خۆیەوە ئاگادار دەبێتەوە و لە بارەی زۆر شتی دیکەوە زانیاری وەردەگرێت.

سەبارەت بەوەی چۆن بووە کە بڕیاری لە سەر نوسینەوەی چیرۆکەکان داوە، رۆزا مەتینا وتی،  کار و خەباتی ژنان لە بواری وێژەدا شایەنی نیشاندانە. وەک هەموو کایە و بوارەکانی دەکەدا، لە گۆڕەپان و بواری زمان و وێژەشدا رەنگ و بەشداری ژنان بەرەوپێش دەچین و ئەوەس دەبێتە مایەی گەشەسەندن و وشیاربوونەوەی کۆمەڵگا بۆ خاوەنداری لە زمان و وێژەی کوردی لە رێگەی خەباتێکی هاوبەشی ژنانەوە لە سەر ناوی کۆمەڵەی وێژەوانانی کورد کار و خەباتی زۆر بەڕێوەچووە. ئەم پڕۆژەیە یەک لەو خەباتانەیە. لەپێناو خزمەت و بەرەوپێشچوونی زمان و وێژەی کوردی بڕیارماندا ئەم کتێپە چاپ و بڵاوبکەینەوە. لە کتێبی ژنانی وێژەواندا تێکۆشانی ژنان لە دژی قاڵبە رەگەزپەرستیەکانیش ئاماژەی پێکراوە. ئامانجێکی چاپکردنی ئەو کتێبەش تێکۆشان لە دژی زمان و هەڵوێستی رەگەزپەرستیە.

نوسەر لەبارەی چیرۆکەکانیشەوە ئەوەی خستەڕوو، بەشێک لە ژنان لە چیرۆکەکانیاندا باسیان لە ستەم و چەوساندنەوەی کردووە کە لە بەرانبەر ژنان ئەنجام دراوە و خەباتیان لە دژی ئەو ستەم و چەوساندنەوە کردووە.

هەروەک وتیشی، هەندێک لە ژنان ئەو ڕاستیانەیان  هێنایە زمان کە زۆر جار لە نێو کورد دا ڕووی داوە. عەشق، ستەم، راستی کۆمەلگا، خەبات دژی رەگەزپەرەستی، خەباتی ژن، ئەو هیوایەی کە هەمیشە دەبێ لە دڵدا زیندوو ڕابگیرێت، لەم چیرۆکانەدا دێتە پێشەوە. لە هەموو چیرۆکێکدا ژیانێک هەیە ئەم ژیانە بۆ راستی  خۆی دروست بووە. ئەم چیرۆکانە کاریگەری  لەسەر دەروون وناخی مرۆڤ درۆست دەکات. وە لە کۆتایی دا  دەڵێم کە دەستی هەموو ئەو ژنانەی کە بۆ ئەم بەرهەمە ماندوو بوون خۆش بێت و سپاسیان دەکەم''.

هـ . ب