هەپەگە بە رێزەوە یادی ٤ گەریلای شەهیدی بەرزڕاگرت

هەپەگە یادی چوار گەریلای بەرزراگرت کە لە کات و شوێنی جیاجیادا شەهیدبوون و لەو رووەوە رایگەیاند، "لە کەسایەتی هاوڕێیانمان کەنداڵ، مزگین، خوێنرێژ و باگەر بەڵێنی کوردستانی ئازاد دووبارە دەکەینەوە".

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەهیدانەوە ئەم زانیارییەی راگەیاند:

" ساڵی ٢٠١٨ لە هێرشەکانی دوژمندا بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هاوڕێیانمان کەنداڵ دێرک، مزگین ئوموت، خوێنرێژ جودی و باگەر فارقین شەهیدبوون. بە رێزەوە یادی هاورێیانمان بەرزڕادەگرین.

فەرماندەی بەنرخمان هاوڕێ کەنداڵ مێردین سەرکەوتنی گەورەی لە ژیانی شۆڕشگێڕی ٢٠ ساڵەیدا تۆمارکرد و سنورەکاکانی کوردستانی تێپەڕاند، هەوڵیدا تێکۆشانی ئازادیمان بگەیەنێتە هەموو گەلانی جیاجیا. لەو رۆژەوەی بەشداری لە ریزەکانی گەریلادا کرد و تا ساتی شەهیدبوونی، بووە خاوەن تێکۆشانێکی بێ پسانەوە. بە کەسایەتی رەنجدەر و فیداکاری خۆی کە بە فەلسەفەی رێبەر ئاپۆ بونیادی نابوو، هەموو کات بووە جەنگاوەری دژوارترین ئەرکەکان. هاوڕێمان لە کوێستانەکانی کەلاڕەش تا لوتکەکانی ئامانۆس و زاگرۆسەکان لە چەندین گۆڕەپانەکان گەریلایەتی کرد و بەدوای ئەو ئاگرەی ئازادییەوە چوو کە لە دڵیدا کڵپەی دەدا. لە کەسایەتی باوکە شەهیدەکەیدا کە هەرگیز بە چاوی خۆی نەیبینیبوو، بۆ ئەوەی تۆڵەی هەموو کۆمەڵکوژییەکانی سەر گەلەکەمان بکاتەوە و ئازادی گەلەکەمان مسۆگەر بکات، لە ناو رزەکانی گەریلادا بەشداربوو. هاورێمان کەناڵ لەناو ریزەکانی تێکۆشاندا رۆژ بە رۆژ تووڕەیی و رقی بەرامبەر بە دوژمن گەورەتر کرد و گۆڕدرا بۆ گڕکانێک. وەک شەڕڤان و فەرماندەیەک، لە هەموو گۆڕەپانێکدا ئامانجی بوو لە دژی دوژمن چالاکی بکات و ئەوەی کردە ئامانجی سەرەکی خۆی. لە چەندین چالاکیدا رۆڵی یەکلاکەرەوەی گێڕا. بە ژیانی خاکەڕایی و دڵسۆزی قووڵ بۆ هاوڕێیانی، لە لە یادگەی هەموو هاوڕێیانیدا یادگاری بەجێهێشت. بەڵێن دەدەین کە یادی هاوڕێ کەنداڵ لە تێکۆشانماندا بە زیندوویی رابگرین.

ژنی بوێری رۆژهەڵاتی کوردستان، فەرماندەی بەرنزمان هاوڕێ مزگین لە گەشتی خۆیدا بەدوای ژیانی ئازاد پارتەکەمان پەکەکە و راستی رێبەر ئاپۆ ناسی. بووە یەک لە هاوڕێیانمان کە لەو راستیەدا توایەوە. هاورێمان مزگین لە دژی سیستمی پیاوسالار کە کۆیلایەتی بەسەر ژناندا دەسەپێنێت، فەلسەفەی رێبەر ئاپۆی وەک ئاوی ژیان پێناسە کرد و لە یەکەم رۆژی گەریلایەتیەوە ئەوەی بە بنەما گرت کە خۆی لەو ئاوەدا بشوات. هەرکە لە کاریگەری سەرمایەداری رزگاری بوو، ژیانی ئازادی بە هەموو خانەکانی جەستەیەوە ناسی. هاوڕێکەمان پاراستنی ژیانی ئاپۆیی وەک سەرەکیترین ئامانجی دیاریکرد. درکی بەوەکرد کە ئەوە بە پسپۆری ئایدۆلۆژیک و سەربازی ەستەبەر دەبێت و لە هەموو ساتێکدا ئەوەی بە بنەماگرت کە خۆی بەرەوپێش ببات. هاورێمان بۆ ئەوەی ببێتە جەنگاوەرێکی بەهێزی هێڵی ئازادی ژنان کە لە پاژکدا بەرجستە بووە، هەوڵێکی زۆری خستەگەڕ. لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر رۆژێک لە کەسایەتی خۆیدا پەرەسەندنی گرنگی ئافراند و بۆ ئەوەی ببێتە ژنێکی ئازاد بە هەنگاوی بەهێزەوە بەرەوپێشچوو. هاوڕێمان مزگین درکی بەوە دەکرد کە پاراستنی ژیانی ئازاد، پێویستی بە پراتیکێکی بەهێزی گەریلایەتیە و بووە نمونەی بەرچاوی جەنگاوەری ژن کە شەڕ دەکات و جوان دەبێت.

رۆڵەی ئازای بۆتان هاوڕێ خوێنرێژ لەناو گەلی بۆتانی دێرین لەدایکبوو. لە کەسایەتی خۆیدا نوێنەرایەتی وڵاتپارێزی، شەڕڤانی و دڵسۆزی گەلی بۆتانی بۆ وڵاتەی کرد و بووە جەنگاوەری نمونەیی ئاپۆیی. هاوڕێمان خوێنرێژ توڕەیی خۆی بەرامبەر بە دوژمن لە شار، زیندان و چیاکان بەردەوام لە دۆخی چالاکیدا نیشاندا و رۆژ لە دوای رۆژ ئەو توڕەییەی خۆی زیاتر دەکرد. بووە شۆڕشگێرێک کە گەنجانی کورد بەردەوام بە نمونەی خۆیانی دابنێن. لە چەندین ناوچەی کوردستان تێکۆشا و هەموو کات لەگەڵ گەلەکەمان لە بەرەکانی بەرخوداندا بوو. بە ئازایەتی خۆی وەک راستی جەنگاوەری ئاپۆیی بەهێز جێگەی لە ناو مێژووی تێکۆشانماندا کردەوە.

هاوڕێان باگەر کە بە کولتور و ئەخلاقێک کە لە بنەماڵەکەی وەریگرتبوو، بە فەلسەفەی ئاپۆ پەروەردەکرا و بووە جەنگاوەرێکی عەگید. بووە ناو و ناونیشانی رۆحی گەنجانی ئاپۆیی لە چیاکانی کوردستان. هاورێمان باگەر هەر ساتێکی خۆی لە پێناو تێکۆشان دا بەخت کرد و بە پراتیکی خۆی سەلماندی کە ئازادی تەنیا بە زانابوونی حەقیقەتی رێبەر ئاپۆ دەستەبەر دەبێت. لە گارزانەوە دەستی بە گەشت و رێپێوانی ئازادی کرد و ئەو رێپێوانەی لە لوتکە بەرزەکانی زاگرۆس واتادار کرد. هاورێمان باگەر تا کۆتا هەناسەی، دڵسۆزی بەهاکانی ئازادیمان مایەوە و بووە نمونە بۆ هاوڕێکانی. ئێمە بەردەوام بە رێزەوە یادی دەکەینەوە و بە دڵنیاییەوە خەونەکانی دەهێنینەدی.

وەک هاوڕێیانی سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای فەرماندەکانمان کەنداڵ و مزگین و جەنگاوەرانی ئاپۆیی هاوڕێیانمان خوێنڕێژ و باگەر و هەروەها هەموو گەلی وڵاتپاڕێزی کوردستان دەکەین و لە کەسایەتی هاوڕێیانمان کەناڵ، مزگین، خوێنرێژ و باگەڕ بەڵێنمان بۆ بونیادنانی کوردستانی ئازاد دووبارە دەکەینەوە.

زانیارییەکان لەبارەی ناسنامەی هاورێ شەهیدەکانمان بەم جۆرەیە:

ناسناو: کەنداڵ دێرک

ناو و پاشناو: سولەیمان چەلیک

شوێنی لەدایکبوون: مێردین

ناوی دایک- باوک: نوریە- حوسنو

کات وشوێنی شەهیدبوون: ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ناسناو: مزگین ئوموت

ناو و پاشناو: عالیە عیسازادە

شوێنی لەدایکبوون: ورمێ

ناوی دایک- باوک: ئیلتیفات- حەمدین

کات وشوێنی شەهیدبوون: ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ناسناو: خوێنرێژ جودی

ناو و پاشناو: سەردار بایار

شوێنی لەدایکبوون: شڕنەخ

ناوی دایک- باوک: بەهیە- رەمەزان

کات وشوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی تەمووزی ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا

ناسناو: باگەر فارقین

ناو و پاشناو: محەمەد عەبدولرەزاق ئەسەر

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک- باوک: مەدینە- عەبدوڵا

کات وشوێنی شەهیدبوون: ٢٠ی تەمووزی ٢٠١٨/ هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا