دەوڵەتی تورک گوندێکی ناوچەی تل رفعەتی بۆردوومانکرد

دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومانی گوندێکی ناوچەی تل رفعەتی کرد و لە ئەنجامدا گەنجێک شەهید بوو.

فرۆکەی بێ فرۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی گوندی بێلونی ناوچەی تل رفعەتی کرد.

ڕاگەیاندرا کە لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا عەلی عەبدولرەحمانی تەمەن ١٨ ساڵ شەهیدبووە و کەسێکیش بە ناوی محەمەد مەحمود خالید برینداربووە.

بریندارەکە لە نەخۆشخانەی ئاڤرین لە عەفرین چارەسەری بۆ دەکرێت.