ژمارەی نوێی سەرخۆبوون بڵاوبوویەوە
ژمارە ٥٠٨ ی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بە مانشێتی "نا بۆ داگیرکاری" بڵاوبووییەوە.
ژمارە ٥٠٨ ی ڕۆژنامەی سەرخۆبوون بە مانشێتی "نا بۆ داگیرکاری" بڵاوبووییەوە.
لە ژمارەی ئەم مانگەی سەرخۆبووندا، لە کتێبی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە "قەیرانی شارستانییەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و ڕێگەچارەی شارستانییەتی دیموکراتیک" نووسینێک بە ناونیشانی "ڕێگەچارەی مۆدێرنیتەی دیموکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوین" کە دیدێکی جڤاکی ئیکۆلۆژی-ئابووری دەگرێتەخۆ، بڵاوکراوەتەوە.
هەروەها نرخاندنی یەک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان دەربارەی ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە دەبینرێت. لەم نرخاندنەدا، نرخاندنێک بە ناونیشانی "ڕێبەرێتی مرۆڤێکی هەر سادەیە" جێی گرتووە، چەن بەشێک لە دیالەکتیکی تێکۆشانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پێشکەش دەکات.
لە ڕۆژنامەکەدا چاوپێکەوتنێکی تایبەت بە ناونیشانی "ڕۆژهەڵاتی ناوین گرنگی خۆی دەپارێزێت" لەگەڵ هاوسەرۆکی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە جەمایل بایک، دەبینرێت.
هەروەها نووسینێکی ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە دوران کاڵکان هەیە بە ناونیشانی "گەلی کورد ڕێگە بە فاشیزم نادات" بڵاوکراوەتەوە.
لە ڕۆژنامەکەدا، دوران کاڵکان لە نووسینێکدا بە ناونیشانی "لە ١ ی ئایاردا، هەڵمەتی جیهانیی ئازاد، مەزنتر دەکەین"، نرخاندنێکی بەرفراوان دەکات.
لەم ژمارەیەدا، نووسینی زلار ستێرک بە ناونیشانی "ناوەندی فیکری ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی ژن بونیاد دەنێت" هەیە، لەم نووسینەدا نرخاندن بۆ تێکۆشانی ئایدۆلۆژی دەکرێت.
نووسینی "یادکردنەوە" لەلایەن ڕەئوف کاراکۆچان و سەرحەد ئەنگیزەکەوە، باس لە بەشێکی ژیانی گەریلایەتی فەرماندەی گەریلا شەهید ڤایدەدین کیتای دەکات.