'گەل و بەڕێوەبەری خۆسەر ئەو سیاسەتانەی لەسەر هەرێمەکە هەن تێک دەدەین'

جێگری سەرۆکی دەستەی ژنی کانتۆنی عەفرین و شەهبا ئارین بەکیر ئاماژەی بەوەدا لەگەڵ گەمارۆ و زەحمەتیەکاندا عەفرین لە بەرخۆدانی خۆی بەردەوامە، ئەم بەرخۆدانە تا ڕزگاری عەفرین بەردەوام دەبێت.

جێگری سەرۆکی دەستەی ژنی کانتۆنی عەفرین و شەهبا ئارین بەکیر پەیوەست بە بەرخۆدانەکانی عەفرین و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەیکرد.

ئارین بەکیر لە سەرەتای قسەکانیدا ئاماژەی بەوەدا سیاسەتی داگیرکاری عەفرین لە ٢٠١٨دا تەواوکەری پیلانگێڕی نێونەتەوەی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە و وتی: "هەر ئەوکات ڕوونبووە سیاسەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چ سیاسەتێکی پیسە، پێکەوەژیانی فرە نەتەوەی لە عەفرین، عەفرینی لە شارەکانی تر جیادەکردەوە. بۆ ئەوەی ئەم پێکەوەژیانیەیی نەتەوەکان لە عەفرین لەباربەرن، عەفرین داگیرکرا. لە بەرامبەر ئەم داگیرکارییانەدا گەلانی عەفرین بەرخۆدانێکی دیرۆکییان نوسییەوە و بۆ ماوەی ٨٥ ڕۆژ بەرخۆدانیان کرد. ئەو بەرخۆدانە لە دوای داگیرکاری شارەکەشەوە، هەتا ئێستا بەردەوامە و تا ڕزگارکردنی عەفرین بەردوام دەبێت. لە ئێستاشدا سیاسەتێکی پیس بەرامبەر شەهبا بەڕێوەدەچێت. لە لایەکی ترەوە گەمارۆی حکومەتی شام لەسەر شەهبا بەردەوامە."

ئارین بەکیر باسی لە ڕۆڵی ژنان لە بەرخۆدانی گەلی عەفرین لە هەرێمی شەهبادا کرد و وتی: "لەبەرئەوەی ژنان نیوەی کۆمەڵگان، ڕۆڵێکی مەزن لەم بەرخۆدانەدا دەگێڕن. ژنان کە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆوە پەروەردەبوون، لەم بەرخۆدانانەدا و لە پێش شۆڕشیش ئەرکی زۆریان خستبووە ئەستۆی خۆیان. بەتایبەتی لە هەرێمی شەهبا، وێڕایی هەموو زەحمەتییەکان ئاستەنگیەکانی ژیان لە بەرخۆدان بەردەوام بوون. بۆیە ئەم بەرخۆدانە بە گەل و بەڕیوەبەری خۆسەرەوە تێکشکاندی ئەو سیاسەتە پیسە و تا ڕزگارکردنی عەفرین بەردەوام دەبێت."