'هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی چارەسەرە بۆ ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست'

ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی گشتی پەیەدە لە کانتۆنی فورات، ئەحمەد خۆجە، ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی خزمەت بە هەموو نەتەوە و بیروباوەڕەکان دەکات و وتی:"هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی چارەسەری ئاڵۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و سوریایە".

هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی ١٢ی کانونی یەکەم، لەلایەن ئەنجومەنی گەلەوە بە ١٣٤ خاڵەوە پەسەندکرد. هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لەسەر بنەمای کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک دامەزراوە، ئازادی ژنان و پاراستنی ئیکۆلۆژیا بەبنەما دەگرێت و هەموو نەتەوە و بیروباوەڕەکان دەگرێتەوە.

ئەحمەد خوجە ئەندامی دەستەی بەڕێوبەرایەتی گشتی پارتی یکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) لە کانتۆنی فورات، سەبارەت بە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی، بۆ ئاژانسی ANF قسەی کرد. ئەحمەد خۆجە ڕایگەیاند کە ماوەیەکی زۆرە کار لەسەر ئامادەکردنی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی دەکرێت و وتی:"هەموو پێکهاتەکانی هەرێمەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، لە ڕووی ڕێکخستنی و سیاسییەوە، لە ١٢ی کانوونی یەکەم، هاوپەیمانی کۆمەڵایەتییان پەسد کرد، پێش لەوە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی دیاری کرا بوو. بەڵام دوای ئەو گۆڕانکاریانەی کە ڕوویدا و زۆربەی هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ئازاد کران، بە پێویست زانرا کە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی نوێ دروست بکرێت".

خۆجە، ئاماژەی بەوەکرد کە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی لەسەر١٣٤ خاڵ دامەزراوە  و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"ئەوەی بۆ هەموو هەرێم و بۆ سەرجەم پێکهاتەکان گرنگە دەست نیشان کراوە "پێش پەیماننامەکە هەر شوێنێک بە هەرێم ناسرابوو. بۆ نمونە هەرێمی فورات، هەرێمی جزیرێ، بەڵام ئێستا باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە گشتی هەرێمێکە کە ٧ کانتۆن لەخۆدەگرێت. کانتۆنی جزیر، فورات، ڕەقە، منبج، تەبقە، دێرەزۆر، شەهبا و عەفرین. سیستەمێکی نوێ لەسەر بنەمای کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک دامەزرێندرا".

"سیستەمەکەمان بە شێوەیەکی هاوبەش و دیموکراتیک بەڕێوەدەچێت"

ئەحمەد خۆجە دەست نیشانیکرد کە هەموو دامەزراوەکە لە خزمەت گەل و پاراستنیدایە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو؛"هەموو دامەزراوەکان و هێزەکانی پارستن لە پێناو پاراستنی گەل، خزمەتگوزاری، کەلتوور، ئابووری لە هەموو خاڵەکاندا لە خزمەتی گەلدان. بە شێوەیەکی هاوبەش و سیستەمێکی دیموکراتیک خۆیان بەڕێوەدەبەن. لەم سیستەمەدا ڕۆڵی هەر کەسێک و شوێنی هەر کەسێک دیاری دەبێت. ئەم سیستەمە لە داهاتوودا وەک بنەمایەک بۆ ئاڵۆزییەکانی سوریا وەردەگیردرێت"

ئەحمەد خۆجە ڕایگەیاند، هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی دەبێتە بنەمای چارەسەرکردنی زۆربەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان و وتی:"ئەم خاڵانەی لە پەیمانی کۆمەڵایەتیدا پێناسە کراون دەبنە چارەسەرێک بۆ تەواوی ئاڵۆزییەکانی سوریا، بۆ دامەزراندنی کۆماری سوریای دیموکراتیک، هەموو ئەم خاڵانە پێویستە، هەروەها بۆ گۆڕانکارییەکانیش یەکلاکەرەوەیە. مەبەست لە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی دابەشکردنی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا نییە، بەڵکوو هەموو نەتەوە و زمانەکان دەگرێتەوە."

"هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی بۆ ئالۆزیەکانی سوریا چارەسەرییە"

ئەحمەد خۆجە ڕایگەیاند کە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی دەبێت بە بنەمای چارەسەرکردنی زۆرێک لە کێشە کۆمەڵایەتییەکانی سوریا و وتی: "ئەو خاڵانەی کە لە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیدا دەستنیشان کراون، چارەسەرییە بۆ تەواوی ئەو ئالۆزیانەی کە لەسوریا ڕوودەدات. بۆ دامەزراندنی کۆماری سوریای دیموکراتیک، هەموو ئەو خاڵانە ڕەوان کە لە هاوپەیمانییەکەدا دەستنیشان کراون. ئەم پەیمانە بۆ گۆڕانکارییەکان یەکلاکەرەوەیە. هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی بۆ پارچەکردنی سوریا نییە، بە پێچەوانەوە نەتەوە و زمانی جیاواز لە خۆ دەگرێت".

"هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی بۆ ئالۆزییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراستیش چارەسەرییە"

خۆجە دەستنیشانی کرد کە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی نەک تەنها لە چارەسەرکردنی ئالۆزییەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا ڕۆلی هەیە، بەڵکو لە چارەسەرکردنی ئالۆزییەکانی تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستیشدا ڕۆلێکی گەورە دەبینێت، "سیستەمی دەسەڵاتداری ناوەندی و دەوڵەتانی کاپیتالیست ئەم هاوپەیمانییە لە دژی خۆی دەبینێت. ئەم هاوپەیمانییە لەسەر بنەمای کۆمیناڵیزم، شارەوانی و ئەنجومەنەکان بەڕێوەدەبات. بە گوێرەی ئەو خاڵانەی کە دەستنیشان کراون، ئەو خالانە دەبنە چارەسەری بۆ تەواوی کێشەکانی گەلان. ئەم مۆدێلە لە داهاتوودا سوریا لە ناوەندی بوون دەردێنێت و دەبێتە نموونە بۆ هەموو جیهان. ئەم هاوپەیمانییە یەکەمجارە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەستنیشان دەکرێت. ئەو دەوڵەت و هێزانەی کە نایانەوێت لە ناوخۆی سوریادا چارەسەری دروست ببێت، هەموو شتێک دەکەن بۆ ئەوەی هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی تێکەڵ بە ژیان نەبێت. بەڵام دوای ئەوەی ئەم هاوپەیمانییە لە ١٢ی کانوونی یەکەمەوە لە لایەن مەجلیسی گەل پەسەند کرا، بینیمان کە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر جارێکی تر هێرشی کردە سەر ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەموو ناوەندەکانی ژیانی کردە ئامانج. وێستگەی کارەبا و وێستگەکانی نەوتی کردە ئامانج. ئەمەش دژایەتییان نیشان دەدات لە بەرامبەر ئەم هاوپایمانییە، ئەوان دەیانەوێت شکست بەم سیستەمە بهێنن و دەیانەوێت لەناو گەڵدا لاوازی و ترس دروست بکەن. بۆ ئەوەی ئەم سیستەمە شوێنی خۆی نەگرێت لە ناوچەکەدا و سیستەمەکە نەخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە بە هەموو شێوەیەک هێرش دەکەن".

خۆجە لە کۆتاییدا دەستنیشانی کرد کە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتی دەتوانێت لە دژی هەموو ئەو پلانانە بوەستێتەوە کە کاری لەسەر دەکرێت و دەیانەوێت جێبەجێی بکەن لە بەرامبەر ئەمەشدا پەرە بەرخۆدانێکی گەورە دەدات.